بۆچی تەمەنی نادیە جوندی بۆتە کێشە؟

12:12 - 2022-09-30
هەمەرەنگ
711 جار خوێندراوەتەوە

نادیە جوندی، ئەكتەری میسری دەڵێت، ئەو قسانەی كە لەسەرم دەكرێن هەمووی دوورن لە راستی و خەڵكی پارە دەدەن لە پێناو گەورەكردنی تەمەنم و  درۆكردن بە ناوی منەوە.

نادیە لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی دی ئێم سی وتی، بەڕاستی خۆشەویستی جەماوەرەكەم بۆ من بەپارەی هەموو دنیا ناكڕدرێتەوە، هاوكات بەشداریكردنم لە فێستیڤاڵیكی لەم جۆرە دڵخۆشییە نەك تەنها بۆ من بەڵكو بۆ هەموو هونەرمەندێك مایەی دڵخۆشییە، چونكە خەڵاتی دەستخۆشی هەستێكی جیاواز لە لای هەموو هونەرمەندان دروستدەكات، بۆمان دەسەلمێندرێت كە كارەكانمان جێی دەستخۆشین، هەروەها هەستێكی گەشبینیانە دەبەخشێت بۆ ئەو ماندووبونانەی كە ئەیچێژن لە كارەكانماندا.

وتیشی، هونەرمەند بە تەمەنی گەورە و بچووكی نییە! بەڵكو بەكارە باشەكانی و ئیشە جوانەكانیەتی كە پێشكەشی جەماوەری دەكات و لە لای خەڵك خۆشەویست بێت و رێزی خۆی لە نێو هونەرەكەیدا لەدەست نەدات.

هاوكات ئەوەشی خستەڕوو، هونەر وەك رەوشت وایە پێویستە هەموو هونەرمەندێك لە ئێستا و رابردووشدا پارێزگاری لێبكات، بەڵام بەداخەوە ئێستا هەندێك لە هونەرمەندان پێیان خۆش نییە هونەرمەندێك لەوان باشتر بێت، هەر بۆیە ناوبانگی تێكدەدەن و قسەی بۆ هەڵدەبەستن و پارە دەدەن لە پێناوی روخاندنی كەسایەتی ئەو هونەرمەندە بەقسەی ناڕاست، هەر بۆیە دووپاتی دەكەمەوە كە رەوشت بنچینەی هەموو پیشەیەكە.

دیانا ئەحمەد


بابەتە پەیوەندیدارەکان