د. بەرهەم و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێم گفتوگۆیانکرد

11:49 - 2022-09-30
عیراق
522 جار خوێندراوەتەوە

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق پێشوازیکرد لە قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی وڵات و بەتایبەتی بۆردومانەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، کە بەوهۆیەوە ژمارەیەک شەهید و برینداری لێکەوتەوە.

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار رایگەیاند، ئەم بۆردومانەی ئێران پێشهاتێکی مەترسیدارە و مایەی قبووڵکردن نییە و پێشێلکارییە بۆ سەر سەروەری و ئاسایش و سەقامگیری وڵات و سەلامەتی هاووڵاتیان.

هەر لەو چوارچێوەیەشدا د. بەرهەم رایگەیاند، بەردەوامبوونی تۆپبارانەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان جێگای قبووڵکردن نییە و پێشێلکردنی سەروەری وڵاتە و پێویستە کۆتایی پێ بهێنرێت. 

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا دووپاتکرایەوە لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشە و دۆسێ ئەمنییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە رێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکان لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و دراوسێیەتی باش و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و رەتکردنەوەی چارەسەری یەکلایەنە بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکان و پێویستی رێزگرتن لە سەروەری عیراق.

#سەرۆك كۆمار

بابەتە پەیوەندیدارەکان