دكتۆر ئیبراهیم فەقێ كیێە؟

11:07 - 2022-10-02
هەمەرەنگ
1718 جار خوێندراوەتەوە

دكتۆر ئیبراهیم محەمەد سەید فەقێ لە یەكێك لە گوندەكانی میسر ژیاوە، لە ساڵی 1950 لەدایك بووە، یەكێكە لە كەسە كاریگەرەكانی میسر، كارەكانی زیاتر بۆ هۆشیاركردنەوەی خەڵک بووە  لە بوارە جیا جیاكاندا و سەركەوتوو بووە. دكتۆر ئیبراهیم كەسێكی وەرزشی بووە و پاڵەوانێتی لە یاری تێنسدا بەدەستهێناوە.

دكتۆر ئیبراهیم لە سەرەتای ژیانیدا وەك هەر كەسێكی ئاسایی كاری كردووە، لە كاتی كۆچكردنی بۆ كەنەدا خاوەنی هیچ نەبووە و لە چێشتخانەكاندا وەك كارمەندی ئاسایی كاریكردووە تاكو لە دواتردا بووە بە بەڕێوەبەری یەكێك لەو چێشتخانانەی كە كاری تێداكردووە.

پاشان د.ئیبراهیم بڕوانامەی زانستە مرۆڤایتیەكانی بەدەستهێناوە، دەزگایەكی بۆ چارەسەركردنی مێشك لە كەنەدا كردەوە، دواتر گەڕایەوە بۆ میسر و چەندین وانەی وتوەتەوە لە زانكۆكانی میسر، یەكێك لەو وانانە  زیرەكیی سۆزدارییە  كە سوودێكی زۆری هەبووە و ئێستا لە ئینتەرنێتیشدا دەستدەكەوێت و دەتوانیت سوودمەندبیت.

ئیبراهیم فەقێ خاوەنی چەندین كتێبیشە، كەسێكی زیرەك و رۆشنبیر و لێهاتوو و زیرەك بووە، یەكێك لە كتێبەكانی كتێبی (هێزی زیرەكی رۆح)ە، ئەم كتێبە باس لەوە دەكات كە چۆن ببیت بە كەسێكی باش و توانای پەرەپێدانت هەبێت لە خۆتدا و گۆڕانكاری لە خۆتدا بكەیت تاكو ببیت بەكەسێك كە بوونی خۆی بۆ خۆی و دەوروبەری بسەلمێنێت، هاوكات وا لە تۆی خوێنەر دەكات خۆت خوش بووێت، چونكە ئەگەر خۆت خۆش نەوێت ناتوانیت دەوروبەریشت خۆش بوێت.

دیانا ئەحمەد


بابەتە پەیوەندیدارەکان