قوباد تاڵەبانی: ئێمە تا ئەبەد قەرزاری مامۆستایانین

10:21 - 2022-10-06
کوردستان
684 جار خوێندراوەتەوە

«پێموایە وەك حكومەت رەنگە باشترین وەڵام بۆ چاكە و بەخشندەیی مامۆستایان ئەوەبێت، زەمینە و دەرفەت بڕەخسێنین بۆ ئەو نەوانەی ئەوان پەروەردەیان كردووە تا بە باشترین شێوە خزمەتی وڵاتەكەیان بكەن»

قوباد تاڵەبانی:

لە رۆژی جیهانیی مامۆستادا بە شانازییەكی زۆرەوە شەرەفمەندبووم پێشوازیم كرد لە چوار مامۆستای دڵسۆز و خەمخۆر، مامۆستایان؛ جەمیلە سابیر قادر، عەبدولخالق محەمەد عەلی، عەلی عەبدوڵڵا ساڵح و ئیسماعیل خۆشناو و وەك نموونەی هەموو مامۆستا دڵسۆزەكانی كوردستان خەڵاتی رێزلێنان و چەپكەگوڵی خۆشەویستیمان پێشكەشكردن.
ئەو چوار مامۆستا ئازیزە و مامۆستایانی تر، نموونەی مامۆستای دڵسۆزن، كە چەند دەیەی تەمەنیان خەمخۆرانە نەوە دوای نەوەیان پەروەردە كردووە، هەربۆیە ویستمان لەڕێگەی ئەوانەوە پەیامی رێزلێنان ئاڕاستەی هەموو مامۆستایانی كوردستان بكەین، كە لە سەختترین كاتەكاندا و لە سەردەمی قورستترین قەیرانەكاندا، بەرگەیان گرت و نەیانهێشت كەرتی پەروەردە بوەستێت.
ئێمە تا ئەبەد قەرزاری مامۆستایانین و داوای لێبوردنیشیان لێ دەكەین كە نەمانتوانیوە وەكو پێویست وەڵامی چاكە و دڵسۆزی و بەخشندەییان بدەینەوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە بە هەموو توانامانەوە كاردەكەین بۆ باشتركردنی ژیان و گوزەرانیان.
پێشموایە وەك حكومەت رەنگە باشترین وەڵام بۆ چاكە و بەخشندەیی مامۆستایان ئەوەبێت، زەمینە و دەرفەت بڕەخسێنین بۆ ئەو نەوانەی ئەوان پەروەردەیان كردووە تا بە باشترین شێوە خزمەتی وڵاتەكەیان بكەن.

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان