قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لەموسڵمانان دەکات بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (محمد) دروودی خوای لەسەر بێت، ئەمەش دەقی پەیامەکەیەتی:
بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (محەمەد) دروودی خوای لەسەر بێت، پیرۆزبایی لە مسوڵمانانی هەرێمی کوردستان و عیراق و هەموو جیهان دەکەم، ئومێدەوارم ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی خێرو خۆشی و گەلەکەمان بخاتە سەر شاڕێی یەکڕیزی و تەبایی و لێبوردەیی و یەکگوتاریی بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان لە پێناو بەدیهێنانی مافەکانماندا.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران