سواڵکەرێک بە 100 ملیۆن دۆلار قەرەبوو کرایەوە

11:42 - 2022-10-09
ژینگە
571 جار خوێندراوەتەوە
60 ملیۆن قەرەبووی پیاوەکە دەبێت پۆلیس بیدات

لە ساڵی 2018 لە کاتی راوەدونانی گومانلێکراوێک لە هەرێمی جۆرجیای ئەمریکا لەلایەن ئەفسەرێکی پۆلیسەوە تەقە لە پیرەمێردێکی سواڵکەرکراو بریندار بوو، دەمودەست کەوتە سەرزەوی و قاچی شکاو بەم هۆیەوە توشی شەلەل بوو، لەوکاتەوە لە نەخۆشخانە و لەسەر جێگایە و قاچی لەکار کەوتووە، بڕی 14 ملیۆن دۆلاری نەخۆشخانە و پزیشکەکان قەرزار بۆتەوە و پێی نادرێت، خزمەت و تێچووی چارەسەری و چاودێرییەکەی ساڵانە ملیۆنێکی پێویستە، لەم رۆژانە ئەو کەیسە لەلایەن دادگای هەرێمەکە یەکلایی کرایەوە و دادوەر بڕیاریدا بە بژاردنی 100ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بۆ پیاوە سواڵکەرەکە، 60 ملیۆن دەبێت فەرمانگەی پۆلیس بیبژێرێ و 40 ملیۆنیش خودی ئەفسەرەکە دەبێت بیدات.
سەرچاوە: Washington post

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان