شیری دایک بۆ کۆرپە

11:49 - 2022-10-09
ژینگە
676 جار خوێندراوەتەوە
شیردانی سروشتی دایک و کۆرپە لە نەخۆشی دەپارێزێت

دەمێکە زانست دەڵێت تەندروسترین خۆراک بۆ کۆرپە شیری سروشتی دایکە و منداڵ لە زۆر نەخۆشی وەک شەکرە و تەنگەنەفەسی و نەخۆشیەکانی دڵ و گەدە دەپارێزێت، بەڵام توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە بۆ دایکیش سودی تایبەتی هەیە.
توێژەرانی زانکۆیUniversitt Innsbruck  نەمساوی تاقیکردنەوەیان لەسەر زیاتر لە ملیۆنێک دایکی تەمەن 25 ساڵ کردووە ئەوانەی شیریان بە کۆرپەکانیانداوە، بۆیان دەرکەوتووە دایکەکان بە رێژەی 11 ٪  لەوانی تر کەمتر توشی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێن و دەمارەکان بوون و 12 ٪ یان کەمتر تووشی جەڵتەی دەماغ و بەگشتیش 17 ٪ یان بەهۆی نەخۆشی تر کەمتر روبەرووی مردن بوونەتەوە.
پێشتریش ئەوە روون بۆتەوە دایکان لە ساڵی یەکەمی پەروەردەکردنی منداڵ و شیردانیان بەهۆی سووتاندنی کالۆرییەوە کێشیان بەرادەیەکی زۆر دادەبەزێت، ئەمەش لەلایەنی تەندروستییەوە بەسودە و لە نەخۆشیەکانی دڵ و فشاری خوێنیان دووردەخاتەوە، زۆربەی پزیشک و شارەزایانی پەروەردە و تەندروستی کۆکن لەسەر ئەوەی کۆرپە لە شەش مانگی یەکەمدا دەبێت تەنها شیری دایکی بدرێتێ و دووربخرێتەوە لە خواردەمەنییە قوتوکراوەکان یان شیری وشک و ئامادەکراوی ناو شوشە و پلاستیک، کە جگە لە تێرکردن هیچ سودێک بە تەندروستی و بونیادی کۆرپە ناگەیەنێت.
ئەو توێژینەوانەی لە ماوەی 40 ساڵی رابردوودا کراون ئەوە دەردەخەن شیری دایک باشترین خۆراکی منداڵە و بۆ پتەوی لەش و تەندروستی پێویستە و دەبێت لایەنی کەم شەش مانگ تا ساڵێک ئەو شیرە بخوات و بناغەتی باشی بۆ دروست بکرێت، ئینجا بچێتە قۆناغی دووەمی خۆراکی تر، توێژینەوە نوێیەکانیش دووپاتی دەکەنەوە شیردان بۆ منداڵ و بۆ دایک سودی تەندروستی تایبەتی هەیەو هەردووکیان لە دەیان نەخۆشی دووردەخاتەوە.

سەرچاوە:  The Times

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان