پەیامی قوباد تاڵەبانی بۆ جەژنی ئەکیتۆ سەری ساڵی بابلی ئاشووری

07:13 - 2022-03-31
کوردستان
940 جار خوێندراوەتەوە

بە بۆنەى جەژنی ئەکیتۆ، سەرى ساڵى نوێى بابلی ئاشووری، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەى خوشک و برایانی ئاشوورى و سریانی و کلدانی دەکەم لە هەرێمی کوردستان و عیراق و جیهان بە‌گشتی.

لەم بۆنە رەسەن و دێرینەدا کە ناسنامەى مێژوویی و شارستانی گەلى سریانی ئاشووری-یە، دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە کار بکەین بۆ پتەوترکردنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و پابەندبوون بەبنەماکانی دیموکراتی لەژیانی هاوبەش و برایەتی و کارکردنی پێکەوەیی بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەى کە گەلەکەمان لە‌پێناویدا خە‌باتی كردووە‌.

لەم جەژنەدا، هیواى ژیانێکی خۆش و ئایندەیەکی گەش بۆ هەرێمەکەمان و ئارامی و دڵنیایی بۆ گەلەکەمان دەخوازین.

قوباد تاڵەبانی 
جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران

#قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان