ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
روسیا زیاتر له شه‌ش هه‌زار سزای ئابووری به‌سه‌ر كه‌رته جیاجیاكانی وه‌ك بازرگانی، بانك، سه‌ربازی، پیشه‌سازی و زانستییه‌كانیدا سه‌پێنراوه، هه‌ر بۆیه بڕیار داوه به‌ره‌نگاری بێته‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای له ستافه حكومییه‌كانی كردووه نه‌رم بن له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه ئابوورییه‌كان و مامه‌ڵه كردنیان له‌گه‌ڵ سزاكاندا، بۆ ئه‌وه‌ی توانای به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان هه‌بێت، هه‌روه‌ها بڕیاری داوه بازاڕی نوێ بۆ ساغكردنه‌وه‌ی كاڵاكانی بدۆزێته‌وه، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی به‌هۆی سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكاو ئه‌وروپا لێی ده‌كه‌وێت.
هه‌فته‌ی پێشوو ڤلادیمێر پوتین له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حكومه‌ته‌كه‌ی كۆبۆوه‌و داوای لێ‌كردن پلانی نه‌رم دابڕێژن بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی سزاكان، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه پسپۆڕانی بواری ئابووری پێیان وایه سزا سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر روسیا ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی نه‌بووه، كه له خه‌یاڵی خۆرئاوادا بووه‌و پلانیان بۆ داڕشتبوو، له‌و باوه‌ڕه‌شدان روسیا ده‌رفه‌تی له‌به‌رده‌ستدایه بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ سزاكاندا، ئه‌ویش له رێگه‌ی په‌یداكردن و كردنه‌وه‌ی بازاڕی نوێ به تایبه‌تیش له چین و هیندستان.
بانكه‌كانی روسیا كرانه ئامانج
راسته ناكرێ كاریگه‌ری شه‌ش هه‌زار سزا له‌سه‌ر ئابووری روسیا نادیده بگیرێت، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كه له ئاست چاوه‌ڕوانی وڵاتانی خۆرئاوادا نه‌بووه، عامر ئه‌لشه‌وبه‌كی راوێژكاری نێوده‌وڵه‌تی بواری وزه، له لێدوانێكدا بۆ سكای نیوز وتی: سزاكان راسته‌وخۆ ئابووری روسیایان كردۆته ئامانج و به به‌ستی تێكشكاندنی، له سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه سزا داراییه‌كان دێت كه به‌هۆیه‌وه ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر نیوه‌ی دراوی یه‌ده‌كی روسیا كه بانكه‌كانی ده‌ره‌وه داینابوو، بڕی پاره‌ی ده‌ستبه‌سه‌را گیراویش به 320 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، جگه له‌وه‌ش بانكه‌كانی روسیایان دابڕیوه له سیستمی سویفت و به‌وه‌ش روسیا بۆی نییه ره‌سیده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رز به‌كار بهێنێت.
سه‌باره‌ت به سزاكانی بواری زوه‌ش ئه‌لشه‌وبه‌كی ده‌ڵێ: كڕینی ته‌كنه‌لۆژیای تایبه‌ت به گه‌ڕان به دوای نه‌وت و ده‌رهێنانی نه‌وت له روسیا قه‌ده‌غه كراوه‌و زیاتر له هه‌زارو 200 كۆمپانیای بیانیش كه له روسیا كاریان ده‌كرد، ئه‌و وڵاته‌یان جێهێشت، هه‌روه‌ها كڕینی كه‌لوپه‌لی یه‌ده‌ك و چیپی ئه‌له‌كترۆنی پێداویستییه‌كانی پیشه‌سازی نه‌وتی لێ قه‌ده‌غه كراوه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئابووری روسیا هه‌بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا روسیا ده‌رفه‌تی باشی له‌به‌رده‌ستدایه بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ سزاكاندا، ئه‌وه‌تا داهاتی نه‌وتی روسیا له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵدا له داهاتی ئه‌و وڵاته له هه‌مان ماوه‌ی دیاریكراوی ساڵی رابردوو به ریژه‌ی 55% زیاتر بووه.
بڕیاره‌كه‌ی ئۆپیك پڵه‌س له قازانجی روسیایە
ئێستا روسیا كار له‌سه‌ر زیاد كردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ چین، بۆ كڕینی هه‌ندێك له‌و كاڵا‌و شمه‌كانه‌ی خۆرئاوای پێی نافرۆشێت، له پاڵ ئه‌وه‌شدا روسیا ئه‌م ماوه‌یه قازانجی به‌رچاوی له داهاتی نه‌وته‌كه‌ی كردووه، به تایبه‌ت دوای بڕیاره‌كه‌ی ئۆپیك پڵه‌س به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی.
ئه‌و راوێژكاره نێوده‌وڵه‌تییه‌ی بواری وزه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی زستان و سه‌رماو سۆڵه‌دا ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر نرخی نه‌وتیش له‌ئارادایه، هۆكاره‌كانیشی دیارن، وه‌ك سزاكانی خۆرئاوا له‌سه‌ر روسیا‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌كارهێنان به‌هۆی سه‌رماوه، له‌گه‌ڵ كه‌وتنه‌وه‌گه‌ڕی پاڵیوگه‌كانی چین كه ئه‌مانه وا ده‌كه‌ن خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاد بكات و به‌وه‌ش نرخه‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه.
د. نڤین حسێن شمت پسپۆڕی كاروباری ئابووری نێوده‌وڵه‌تی به سكای نیوزی راگه‌یاند، یه‌كێكتی ئه‌وروپا رێككه‌وتووه له‌سه‌ر سه‌پاندنی هه‌شته‌مین كۆمه‌ڵه سزای ئابووری به‌سه‌ر روسیاداو یه‌كێك له‌و سزایانه‌ش دیاریكردنی ئاستێكه بۆ نرخی نه‌وتی روسیا، ئه‌مه‌ش رێخۆشكه‌ر ده‌بێت له‌به‌رده‌م قه‌ده‌غه كردنی كه‌شتییه نه‌وتییه‌كانی روسیا به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا، هه‌روه‌ها گه‌مارۆش ده‌خاته سه‌ر كڕینی كاڵا‌و شمه‌كی روسیا به به‌های حه‌وت ملیار یۆرۆ.
زیانی گه‌وره به‌ر دراوی یه‌ده‌ك ده‌كه‌وێت
یه‌كێك له‌و كاریگه‌رییه قورسانه‌ی سزاكانی خۆرئاوا له‌سه‌ر ئابووری روسیا دروستی ده‌كه‌ن، كه‌مبوونه‌وه‌ی دراوی یه‌ده‌كی روسیایه كه نزیكه‌ی 600 ملیار دۆلار ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه د. نڤین پێشبینی ده‌كات له داهاتوودا روسیا تووشی كه‌میی لێشاوی نه‌ختینه بێته‌وه، به تایبه‌ت له دۆخی به‌رده‌وامبوونی جه‌نگ و هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستنی خۆرئاواش به سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی روسیا، له راستیدا ئه‌مه سیناریۆیه‌كه ئه‌گه‌ری روودانی زۆره.
د. نڤین ده‌ڵێ: له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكاو ئه‌وروپادا بۆ گۆشه‌گیر كردنی روسیا، په‌یوه‌ندی ئه‌و وڵاته به چین هیندستانه‌وه رێڕه‌وی بابه‌ته‌كان ده‌گۆڕێت، چونكه تا ئێستاش روسیا گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی چه‌كه بۆ هیندستان و له‌گه‌ڵ چینیش په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا زیاد ده‌كات، به واتایه‌كی دیكه روسیا بازاڕی ئه‌وروپا له ده‌ست ده‌دات، به‌ڵام له ژاپۆن و چین و هیندستان و ئه‌فریقا، به‌شی ئه‌وه‌نده بازاڕی ئاڵوگۆڕی ده‌ست ده‌كه‌وێت كه هاوكێشه‌كه‌ی بۆ راست ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز