نه‌وزادی موهه‌ندیس
وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێك پڵه‌س له پێنجه‌م رۆژی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا له شاری ڤییه‌نا كۆبووه‌وه، به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی گۆڕانكاری و پێشهاته‌كان له بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهانیدا و سه‌ره‌نجام گه‌یشتنه ئه‌و بڕیاره‌ی كه، له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌مه‌وه بڕی دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له به‌رهه‌می رۆژانه كه‌مده‌كه‌نه‌وه واته مانگانه 60 ملیۆن به‌رمیل. ئه‌مه گه‌وره‌ترین كه‌مكردنه‌وه‌یه له‌دوای كه‌مكردنه‌وه‌كه‌ی ئاداری 2020وه، كه به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه كه‌مكرایه‌وه. ئۆپیك پڵه‌س وه‌ك رێكخراوێكی میحوه‌ری خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێت له‌به‌رامبه‌ر ئابووری جیهاندا و هه‌ر بۆیه ئه‌م بڕیاره‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی وه‌به‌رهێنه‌ران و به‌كاربه‌رانی نه‌وتدا داوه، كه به‌شێكه له سیاسه‌تی جێگیری پێشووتری خۆی.
هۆكاره‌كانی ئه‌م بڕیاره
دوو هۆكاری سه‌ره‌كی وای له ئۆپیك پڵه‌س كرد به‌رهه‌می هه‌نارده‌ی كه‌م بكاته‌وه، ئه‌وانیش یه‌كه‌م نرخی نه‌وت روو له دابه‌زین بوو كه مه‌ترسی ده‌كرا بێته سه‌ر 50 دۆلار، له 120 دۆلاره‌وه پێش سێ مانگ، چونكه له كه‌متر له دوو مانگدی به رێژه‌ی 35% دابه‌زیبوو. هۆكاری دووه‌میش ئه‌وه بوو، بڕی به‌رهه‌مهێنان و خستنه‌ڕوو زۆرتر بوو له بڕی خواست له بازاڕه‌كاندا.
امیر عبدالعزیز بن سه‌لمان وه‌زیری نه‌وتی سعودیه له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهانی زۆر ته‌مومژاویه و له ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابووردوودا به‌و شێوه‌یه نه‌بووه.
لایه‌نه باش و خراپه‌كانی بڕیاره‌كه
پێش هه‌موو شتێك ده‌بێته هۆی راگرتنی هاوسه‌نگی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا، پاشان هاوكێشه‌ی
خواست و خستنه‌ڕوو هاوسه‌نگ ده‌بێته‌وه‌و خاڵێكی دیكه‌ش كه گرنگه ئه‌وه‌یه كه رێگا نادات نرخی نه‌وت له‌وه زیاتر دابه‌زێت. له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه باشانه‌دا بڕیاره‌كه‌ی ئۆپیك پڵه‌س كاریگه‌ریی خراپیشی هه‌یه، بۆ نموونه ئه‌م بڕیاره، به‌ته‌نها زیان به‌و وڵاتانه ده‌گه‌یه‌نێت كه داهاتێكی كه‌م، یان مامناوه‌ندییان هه‌یه، چونكه به‌رزیی نرخی نه‌وت ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵاكانیش بۆ هه‌مووان.
ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین به‌كاربه‌ری نه‌وته له جیهانداو پێویستی زۆری به نه‌وت هه‌یه‌و له‌و ماوه‌یه‌ی پێشووشدا له یه‌ده‌گی ستراتیژی خۆی نه‌وتی زۆری به‌كارهێناوه، بۆیه ئه‌مریكا هه‌میشه گه‌ره‌كیه‌تی نرخی نه‌وت له نێوان 50-80 دۆلاردا بێت.
به كه‌مبونه‌وه‌ی ئه‌و بڕه نه‌وته ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له جیهاندا ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مریكا زۆر ده‌كه‌وێت و له ناوخۆشیدا ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین و غازی سروشتیش.
به‌تایبه‌تیش له‌م كاته‌دا كه ئه‌مریكا سه‌رقاڵی هه‌ڵبژاردنی تازه‌كردنه‌وه‌ی نیوه‌ی كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌یه‌و پارتی دیموكراته‌كان به سه‌رۆكایه‌تی بایدن ده‌ترسێ شكست بێنێ و ئه‌م بڕیاره به‌كارێكی دوژمنكارانه‌ی سعودیه و ئیمارات و كوێت داده‌نێن بۆ خۆیان و ده‌ڵێن ئه‌و وڵاتانه پاڵیانداوه به روسیاوه، كۆی بڕیاره‌كه‌ش به كورتبینی وه‌سف ده‌كات.
كاریگه‌رییه‌كانی بڕیاره‌كه له‌سه‌ر عیراق
عیراق چواره‌م وڵاتی به‌رهه‌مهێنی رێكخراوی ئۆپیك پڵه‌سه‌و پێنجه‌میشه له بڕی یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهاندا كه به 140 ملیار به‌رمیل مه‌زه‌نده كراوه، عیراق له مانگی ئه‌یلولی ئه‌م ساڵدا بڕی 98 ملیۆن و 765 هه‌زارو 153 به‌رمیل نه‌وتی به‌رهه‌مهێناوه، داهاته‌كه‌ی بریتییه له هه‌شت ملیار‌و 733 ملیار دۆلار،
رۆژانه‌ش سێ ملیۆن و 292 به‌رمیلی هه‌نارده‌كردووه به تێكڕای 88.83 دۆلار بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وت
ئه‌و بڕه‌ی كه له پشكی عیراق كه‌مده‌بێته‌وه له ئه‌نجامی ئه‌م بڕیاره‌دا بریتییه له 220هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا. وه‌ك وه‌زیری نه‌وت و كۆمپانیای سۆمۆ ده‌ڵێن زۆر كاریگه‌ر نابێت، چونكه ده‌توانین له‌ناوخۆدا ئه‌و بڕه ساغبكه‌ینه‌وه.
بڕیاره‌كه‌ی ئۆپیك پڵه‌س بۆ عیراق و هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری باشه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وته‌كه‌ی به‌نرخی زیاتر ده‌فرۆشێت.
به‌ڵام ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان خۆی ئاماده‌بكات بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك له ئاینده‌دا به زیادكردنی بڕی به‌رهه‌می نه‌وتی جیهانی و دابه‌زینی نرخ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مریكا فشاره‌كانی بۆ سه‌ر سعودیه و ئیمارات و كوێت زیاتر بكات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌میان و له كاتی راوه‌ستانی جه‌نگی روسیا و ئۆكرایناشدا، له‌و كاته‌دا حكومه‌تی هه‌رێم داهاتی كه‌م ده‌كات و ناتوانێت ته‌نانه‌ت مووچه‌ش له‌كاتی خۆیدا بدات بۆیه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند هه‌نگاوێك بنێت، وه‌ك هه‌وڵدان بۆ زیادكردنی داهات و پاشه‌كه‌وت بۆ رۆژی ته‌نگانه، له‌گه‌ڵ جه‌خت كردنه‌وه‌و سوور بوون له‌سه‌ر وه‌رگرتنی 200 ملیار دیناره مانگانه‌كه له به‌غدا.