پایزی قژ زەرد و وەنەوشەیی

11:50 - 2022-10-16
ژینگە
771 جار خوێندراوەتەوە
لە پایزدا درەختەکان سیمایەکی سەرنجڕاکێش وەردەگرن

بەدێژایی وەرزەکانی بەهارو هاوین گەڵای درەختەکان بەهۆی تیشکی خۆرەوە مادەی کلۆرۆفیل وەردەگرن و خۆیان سەوز هەڵدەخەن، بەڵام کە پایز دێت وردە وردە ئەو رەنگە نامێنێ و گەڵاکان رەنگی تێکەڵ و پێکەڵ لە زەرد و سەوز و وەنەوشەیی دەنوێنن و تابلۆیەکی جوان و دڵرفێن بۆ سروشت دروست دەکەن، خەسڵەتی ئەو وەرزە و دیمەنی گەڵای درەختی ناو سروشتی جوان، لە ئەدەب و هونەری گەلان رەنگی داوەتەوە و لە شیعری کلاسیکی و نوێی کوردیشدا بەجوانی وەسفکراوە، گۆڕینی رەنگی گەڵای درەختەکان لە سەوزەوە بۆ رەنگاوڕەنگ هاوکێشەیەکی سروشتی و بایۆلۆژیە، زانایانی رووەکی و سروشتناسان دەڵێن: بەهۆی کارلێکردنی تیشکی خۆر لەگەڵ رووەک و دارو درەختەکان و دەردانی مادەی ئەنسۆسالین ئەو رەنگانە دروست دەبن و ئەوانەی زیاتر خۆریان بەربکەوێت زووتر و زیاتر کاریان تێدەکات و رەنگەکانیان دەگۆڕێ و خۆیان وەنەوشەیی هەڵدەخەن، دەریش کەوتووە بەهۆی ژیانی درەختەکان لەناو ژینگە و بەرکەوتنیان بە باڵندە و مێرووەکان ئاماژە و کاردانەوەی هەمەجۆر دروست دەکەن و لەکاتی هاتنی پایز درەختەکان بەگۆڕینی رەنگی گەڵاکانیان ئاماژە دەدەنە باڵندە و مێرووەکان کە ئیدی خواردنیان بەسەر چووەو گەڵاکانیان پیربوون و بەکەڵکی خواردن نایەن.

سەرچاوە: Plants and Pipettes

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان