بەرماوەی خواردن دەکرێتە ئالیک

11:52 - 2022-10-16
ژینگە
689 جار خوێندراوەتەوە
جۆرە کرمێک بەکاردێت بۆ گۆڕینی بەرماوەی خۆراکەکان

لەکاتێکدا نزیکەی ملیۆنێک کەس لەجیهاندا برسی و تینون و نان نییە بیخۆن، کەچی لە زۆر شوێنی وڵاتدا پاشماوەی خواردەمەنی خەڵکی هەراسان کردووە و رۆژانە هەزاران تۆن لە خواردنی هەمەجۆر شوێنی فڕێدانیشی نییە و بۆتە هۆی پیسکردنی ژینگەی مرۆڤایەتی، بۆ چارەسەری ئەمەو بەفیڕۆنەدانی ئەو سامانە، وڵاتی سەنگافورە داهێنانێکی تازەی کردەوە کە بەرماوەی خواردنەکان دەکاتە ئالیکی ئاژەڵان.
کۆمپانیایەک لەم وڵاتە جۆرە کرمێک دەخاتە ناو بەرماوەی خواردنەکان، ئەو کرمە دووقەد بەقەبارەی خۆی لەوخواردنانە دەخواو هەزارانی وەک خۆی دروستدەکات، دواتر هەموو خواردنەکە دەکاتە کرم و دەبێتە بەرهەمێکی نایاب وئالیکێکی بەسود بۆ ئاژەڵان، کۆمپانیاکە دوو سوود لەو ئەزموونە تازەیە وەردەگرێت یەکەمیان خواردنەکان شوێنی عەمبارکردنی لێ ناگرن وفڕێ ناردێن، دووەمیش بەهەدەردان روونادات و دووبارە سودیان لێ وەردەگیرێتەوە، بەمجۆرە کۆمپانیاکە نزیکی 10 ملیۆن تۆن لە خواردنی پاشماوەی سەر سفرەکان دەکاتە ئالیک و دەیفرۆشێتەوە بە ئاژەڵداران، ئەوەی جێی سەرنجە ئەو ئالیکە بەرهەمهێندراوە لە باشترین وبەسودترین جۆری ئالیکەکانە.

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان