سەرۆک کۆمار پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری تورکیاوە پێدەگات

04:08 - 2022-10-21
عیراق
416 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ک سه‌رۆک کۆماری عیراق، پەیامێکی پیرۆزبایی له‌ بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیاوە پێگەیشت.

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

جەنابی د.لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق

بەناوی خۆم و گەلەکەمەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک سەرۆک کۆماری عیراق، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە ئەرکە نوێیەکەتاندا.
دڵنیام لەم قۆناغە هەستیارەی کە پێیدا تێپەڕدەبین، دەبنە مایەی زیاتر پتەوکردنی یەکڕیزی و برایەتی لە عیراقدا.
خوازیارین هەماهەنگی نێوانمان لە قۆناغی داهاتوودا لەگەڵ عیراقدا زیاتر پەرە پێبدەین، بەو پێیەی کە پەیوەندی مێژوویی قوڵ و دۆستانەی دراوسێیەتی پێکەوەمان گرێدەدات، لەسەر بنەمای رێزگرتنی یەکتر لە مەسەلە هەستیارەکان کە لە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەلدا بێت، بۆیە لەسەر بنەمای ئەم چەمکە ئامادەم لەڕێگەی هاوکاری و هەماهەنگی نزیکەوە لەگەڵتان کاربکەم.
لەم دەرفەتەدا هیوای تەندروستی و خۆشبەختی بۆ بەڕێزتان و سەلامەتی و خۆشگوزەرانیش بۆ عیراقی دۆست و برا دەخوازم.

رەجەب تەیب ئەردۆغان
سەرۆک کۆماری تورکیا

#سەرۆك كۆمار

بابەتە پەیوەندیدارەکان