کادرێکی دیاری یەکێتی لە ئەمریکا کۆچی دواییکرد

08:52 - 2022-10-21
کوردستان
609 جار خوێندراوەتەوە

بەدڵگرانییەکی  زۆرەوە هەواڵی کۆچی  دوایی تێکۆشەری دێرین و پێشمەرگەی پارتیزان و کادری  دیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەندامی ئەنجومەنی راوێژکاری مەکتەبەکەمان هەڤاڵ (نورەدین رەحیم زەنگەنە)تان پێڕادەگەیەنین کە ئەمڕۆ لە ئەمریکا کۆچی دواییکرد و ماڵئاوای یەکجارەکی لێکردین .
بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی لێپرسراو و تەواوی هەڤاڵانی مەکتەبەکەمانەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و بنەماڵەی هەڤاڵ نورەدین دەکەین خوازیارین دواکۆستی ئەم خانەوادە بەڕێزەبێت و رۆحی خۆالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری ئارامی بەخانەوادە و بنەماڵەکەیان ببەخشێت 
هەڤاڵ نورەدین رەحیم  ساڵی 1953 لەدایک بووە و ساڵی 1978 پەیوەندی کردووە بەهێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و یەکێک بووە لەپێشمەرگە پارتیزانەکانی دوای ئەنفال کادرێکی دیار و ناسراو و ئازاو چالاک بووەو خۆشەویستی هاوڕێ و هەڤاڵ و کەسوکارەکەی بووە .دواپلەی هەڤاڵ نورەدین ئەندامی ئەنجومەنی راوێژکاری بووە لەمەکتەبی رێکخستن 
داوا لەیەزدانی مەزدەکەین سەبووری و ئارامی بەخانەوادەو کەسوکاری ببەخشێت. 

مەکتەبی رێکخستنی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

#مەكتەبی رێكخستن

بابەتە پەیوەندیدارەکان