جەژنی دایک

02:08 - 2022-04-03
ژینگە
756 جار خوێندراوەتەوە

لە سەدەی نۆزدەهەم کاتێک ئەمریکییەکان هەستیان بەوەکرد خەریکە دایک لەلایەن منداڵ و نەوەکانیانەوە پەراوێز دەخرێن و چاکە و پەروەردە و هیلاکی و ماندوبوونیان لەیاد دەکەن، بۆ یەکەمین جار لەساڵی 1872 کۆمەڵناسان رۆژێکیان بۆ رێزگرتن لە دایکان دانا و یاد و کۆڕ و کۆبوونەوەی جەماوەری و رێوڕەسمیان تێدا سازکرد.
دوای چەند ساڵێک ئەمە بووە نەریتێکی ساڵانە و بەناو ژمارەیەک وڵاتی جیهاندا بڵاوبووە وە، بەڵام رۆژێکی سەرتاسەری نییەو هەر وڵاتە لە رۆژێکی جیادا یادی رۆژی دایک دەکات، لە ئەمریکا لە دووەمین یەکشەممەی مانگی مایس، لە ئەڵمانیا و زۆرینەی ئەوروپا لە 2 ی مانگی مایس، لە نەرویج لە  2 ی شوبات، لە ئەرجەنتین لە 3 ی تشرینی یەکەم، لە زۆربەی وڵاتە عەرەبییەکان لە21 ی ئازار و لە ئەندەنوسیاش لە  22 ی کۆتا مانگی ساڵدا بە رۆژی دایک دانراوە، ئەو رۆژانە بە جەژنی دایک ناسراون و مناڵان سەردانی دایک و باوکەکانیان دەکەن و دیاری و گوڵیان پێشکەش دەکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان