بۆ ئەوانەی خواردنەوەی شیریان پێناکەوێت

02:11 - 2022-04-03
ژینگە
392 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک کەس کە شیر و بەرهەمەکانی دەخۆنەوە تووشی سک ئێشە دەبن و تەندروستییان تێکدەچێت، ئەمە پەیوەندی بە رێژەی لاکتۆزەوە هەیە لە لەشدا. 
بەپێی توێژینەوەکان 60٪ ی زیاتری دانیشتووانی جیهان لەمجۆرە کێشەیەیان هەیە، وا باوە ئەوکەسانەی تووشی ئەو کێشەیە دەبن یان گرفتی هەرسکردنیان هەیە یان ریخۆڵەیان بریندارە یان نەخۆشی قۆڵۆنیان هەیە ئەوکاتە ئەو ئەنزیمەیان کەمدەکات و ئەو لاکتۆزەی کە هەیە لەناو جەستەدا دەمێنیتەوە و ئەو حاڵەتە دروست دەبێت.
کەسی توشبوو بە لاکتۆز لەدوای خواردنەوەی شیر یان بەرهەمەکانی وەک پەنیر و کەرە و قەیماغ و ماست و هیتر لەدوای نیو سەعات تووشی ئاوسانی سك دەبن بەهۆی کۆبوونەوەی غازات ئەمەش سک ئێشەیەکی بەهێزی لێ دروست دەبێت و هەندێجار سکچوونی لەگەڵدایە، جۆری ئازارەکەشی پەیوەندی بە خواردنی شیر و بەرهەمەکانییەوە هەیە.
بۆ خۆپاراستن و خۆ بەدوورگرتن لەو ئازارانە کلاوس پوهلمان دکتۆری هەناو لە ئەڵمانیا دەڵێت: نەخۆش نابێت بەهیج جۆرێک بەرهەمەکانی شیر بخوات، ئێستا زۆربەی کۆمپانیاکان لەسەر پاکەتی بەرهەمەکانیان دەنووسن کە ئایا لاکتۆزی تێدایە یان نا، شیر هەیە کە لاکتۆزەکەی لێ دەردەهێندرێت و باشترە لەوجۆرە بخوات.
 ئەو دکتۆرە وتیشی، 80٪ ی دەرمانی دژی سکپڕی ژنان مادەی شیری تێدایە و ئەو کەسانەی گرفتیان هەیە پێویستە ئاگاداربن لەکاتی بەکارهێنان.
دەربارەی چارەسەری بنەڕەتیش باسی لەوەکردووە، تاکە چارەسەر تائێستا سروشتییە و نابێت شیر و بەرهەمەکانی بخورێن، جۆرە حەبێکیش هەیە بەر لەخواردنی شیر رێژەی لاکتۆزەکە لەناو دەباو شوێنی لاکتۆزەکە دەگرێتەوە.
سەرچاوە: MeinMed.at

بابەتە پەیوەندیدارەکان