عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
پێشه‌كی
وه‌ك زۆرێك له پسپۆرانی بواری كارگێڕی و ئابووری و شاره‌زایانی بواری ریكلام و راگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری Mass media به‌گشتی ده‌یڵێن، به‌بازاڕكردن و به‌ڕێوه‌بردنی، له مێژووی هاوچه‌رخدا بۆته یه‌كێك له ده‌ركه‌وتووترین چالاكییه‌كان و كاره بازرگانییه‌كان و ئه‌رك و هه‌وڵه‌كان كه هێڵی پێشه‌وه‌ی دامه‌زراوه ئابورییه‌كان پێك ده‌هێنێت به‌هه‌موو تایپه جیاوازه‌كانییه‌وه، به‌دیاریكراویش دامه‌زراوه قازانجخواز و قازانج نه‌ویسته‌كان.
له‌م په‌یپه‌ڕه‌دا، وه‌ك پێشه‌كییه‌ك له‌باره‌ی به‌بازاڕكردن و به‌ڕێوه‌بردنییه‌وه، به پوختی به‌بازاڕكردن و پێگه‌كه‌ی له چه‌ند بوارێكی گرنگیی چالاكیی مرۆیی‌دا بیر ده‌خه‌ینه‌وه، له‌وانه، پێگه‌ی به‌بازاڕكردن وه‌ك زانست، پێگه‌ی به‌بازاڕكردن وه‌ك كۆڵەکه‌یه‌كی كه‌رتی ئابووری، پێكه‌ی به‌بازاڕكردن وه‌ك چالاكییه‌ك له چالاكییه‌كانی بواری ماسمیدیا، له‌كۆتاییشدا ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان ده‌خه‌ینه به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك پرسیاره‌وه.
پێگه‌ی به‌بازاڕكردن وه‌ك زانست
هیچ جێی سه‌ر سوڕمان نییه ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌نه‌ویسته بیربخه‌ینه‌وه كه به بازاڕكردن، به مانا‌و ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانییه‌وه، چۆته ناو هه‌موو كایه‌یه‌كی زانستییه‌وه. هیچ زانستێك نییه، كه‌م و زۆر، سوود له پرۆسه‌كانی به‌بازاڕكردن وه‌رنه‌گرێت، وه‌ك چۆن ئه‌و زانسته مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سروشتییانه كه‌م نین كه پێگه‌ی به‌بازاڕكردنیان وه‌ك زانستێكی كاریگه‌ر له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌ت، به‌هێز كردووه. بۆیه لێره‌وه، ئه‌و پێگه‌یه كه به‌بازاڕكردن له‌م بواره‌دا هه‌یه‌تی، له چه‌ند خاڵێكدا ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین:
1-بە بازاڕكردن، دەمێكە بۆتە زانستێكی تایبەت لە بواره‌كانی كارگێڕی، ئابووری، بازرگانی، كارگێڕیی كار-دا. وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی رۆڵی ریكلامیشدا بۆ ره‌واجدان به به‌رهه‌مه‌كان، خزمه‌تگوزارییه‌كان، بیروباوه‌ڕه‌كان، بۆته به‌شێك له زانستی ماسمیدیاش.
2-به‌بازاڕكردن، بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین و زانستیترین شێوه به‌ڕێوه‌بچێت، پشت به چه‌ند زانستێكی تریش ده‌به‌ستێت، له‌وانه: كۆمه‌ڵناسی، ده‌روونناسی، ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری، كۆی گریمانه‌و توێژینه‌وه‌و كه‌ره‌سته فكری و مادییه‌كانی ئه‌م زانستانه كۆمه‌كی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات بنه‌مای زانستیی زۆرتر بۆ خۆی دابڕێژێت.
3-به‌بازاڕكردن، یه‌كێكه له‌و زانستانه‌ی كه كۆلێژ و به‌شی تایبه‌تی، له زۆر زانكۆ و په‌یمانگای له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بۆ كراوه‌ته‌وه. ساڵانێكی زۆره له هه‌رێمی كوردستانیش بایه‌خدان به‌م زانسته فراوانتر ده‌بێت و به‌شی تایبه‌ت له زانكۆ‌و په‌یمانگاكاندا بۆ كراوه‌ته‌وه.
4- ساڵانه هه‌زاران نامه‌ی ماسته‌رو تێزی دكتۆرا، ده‌یان هه‌زار توێژینه‌وه‌ی ده‌رچوون له‌م بواره پسپۆرییه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت و گفتوگۆ ده‌كرێت و پاشان بڵاو ده‌كرێته‌وه. كه‌مترین پشكنین له پێگه‌ی گۆگڵ Google و پێگه‌كانی تری گه‌ڕان Search له تۆڕی ئه‌نته‌رنێتدا، ئه‌م فاكته ده‌سه‌لمێنێت.
5- ئه‌م زانسته‌و ناوه‌نده‌كانی فێركردنی، ساڵانه ده‌یان هه‌زار كادر‌و توێژه‌ری ئه‌كادیمی و پرۆفیشناڵ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی به‌بازاڕكردن، به‌رهه‌م ده‌هێنن. ئه‌و كه‌سانه‌ش دواتر ده‌بنه‌وه به كادر‌و كه‌سانی شاره‌زاو هێزی مرۆیی پێویست بۆ پیاده‌كردنی زانستییانه‌ی زانستی به‌بازاڕكردن.
6- زانستی به‌بازاڕكردن، له ژێر كاریگه‌ریی تێزه تیۆرییه‌كان، توێژینه‌وه زانستییه‌كان، پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان، كێبڕكێ ئابوورییه‌كان، گۆڕانكارییه رێكخراوه‌یی و كارگێڕییه‌كاندا، به به‌رده‌وامی له گه‌شه‌كردندایه.
7- ساڵانه له زۆر ناوه‌ندیی ئه‌كادیمیی پێشكه‌وتووی وڵاتاندا میتۆدی خوێندنه‌وه‌ی به‌بازاڕكردن و چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی، نوێ ده‌كرێته‌وه، چونكه ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆنگره‌و كۆنفرانسه زانستییه‌كان، توێژینه‌وه‌كان و راسپارده‌كانیان، هاوكات كه‌ڵه‌كردنی زانین و زانیاری خۆیشی، ئه‌و پرۆسه‌یه پێش ده‌خات.
8- له قۆناغی ئێستادا، كه مێژووی هاوچه‌رخی مرۆڤه، به‌بازاڕكردن بۆته یه‌كێك له بواره مه‌عریفییه‌كان كه به‌رده‌وام توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌كرده‌وه‌ش جێی بایه‌خی زۆر سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ئابووریی و بازرگانییه له جیهاندا.
پێگه‌ی به‌بازاڕكردن وه‌ك كۆڵه‌که‌یه‌كی كه‌رتی ئابووری
ئه‌و زانسته فراوانه‌ی كه زۆرجار به دایكی زانستی به‌بازاڕكردن ناوده‌برێت، یان به‌بازاڕكردن وه‌ك لقێكی زانستی ئه‌و له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، زانستی ئابوورییه، یان ئابوورناسی.
به‌بازاڕكردن، له‌رووه ماته‌ریاڵییه‌كه‌ی و ئه‌و ره‌هه‌نده‌یه‌وه كه ده‌یكاته چالاكییه‌كی قازانجویست Profit activity بۆ كه‌رتی ئابووری و كۆمپانیا بازرگانییه‌كانی وڵاتان، پرۆسه‌و میكانیزمێكه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی شتومه‌ك و كاڵا‌و به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیا‌و كارگه‌و پرۆژه هه‌مه جۆره‌كانی بواری به‌رهه‌مهێنان له‌هه‌موو سێكته‌ره‌كاندا، بۆیه له‌م بواره‌دا به‌بازاڕكردن پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه كه له‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه روونیان ده‌كه‌ینه‌وه:
1- ئابووریی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك له كۆمه‌ڵگا هاوچه‌رخه‌كان، شێوازی ژیانی تاكه‌كانیان، بگره بوونی خه‌ڵك و به‌دی هێنانی خۆشگوزه‌رانیان، راسته‌وخۆ بێت یان ناڕاسته‌وخۆ، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كاریگه‌ر ده‌بن به چالاكییه‌كانی به‌بازاڕكردن.
2- هیچ كۆمپانیایه‌كی بازرگانی، به‌بێ بایه‌خدان به‌م چالاكییه مرۆییه، ناتوانێت ناوی خۆی، هێما بازرگانییه‌كه‌ی Brand، جێگای به‌رهه‌مه‌كانی له بازاڕه ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تی و ناوچه‌یی و جیهانییه‌كاندا بكاته‌وه.
3- هه‌موو پرۆژه‌یه‌كی ئابووری و بازرگانی، گه‌وره بێت، یان مام ناوه‌ند، یان بچووك، پێویستیی به پرۆسه‌ی به‌بازاڕكردن و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌یه.
4- به‌بازاڕكردن و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی فاكته‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن له گه‌شه‌كردنی ئابووریی هه‌ر وڵاتێك، یان دواكه‌وتنی و داكشانی بواره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی بۆ بازاڕه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان.
5-بەبازاڕكردن روحی سه‌ركه‌وتنی هه‌ر كۆمپانیایه‌كه، كه داده‌مه‌زرێت و كار ده‌كات و ده‌یه‌وێت ئامانج و خه‌ونی هه‌بێت.
6- توێژینه‌وه زانستییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه كۆده‌نگییه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، پرۆسه‌كانی به‌بازاڕكردن له رێكخراو‌و كاره بازرگانییه هاوچه‌رخه‌كاندا، زیاتر له سێیه‌كی تێكڕای چالاكییه بازرگانی و نابازرگانییه‌كان پێك ده‌هێنێت.
پێگه‌ی به‌بازاڕكردن وه‌ك چالاكییه‌كی بواری ماسمیدیا
كاتێك كه هه‌موو جه‌ماوه‌رێكی وه‌رگری په‌یامه‌كانی ئامرازه جیاجیاكانی راگه‌یاندن، به‌ر دیارده‌ی ریكلامكردنی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ون به‌هه‌ردوو مۆدێله‌كه‌یه‌وه كه مه‌به‌ستمان له راگه‌یاندنی نه‌ریتی Traditional media و راگه‌یاندنی نوێ New media –یه، سه‌رنجی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه ئه‌و ریكلامانه یان ریكلامن بۆ بیروه‌باوه‌ڕێكی دیاریكراو، یان خزمه‌تگوزارییه‌كی ده‌وڵه‌تی و ناده‌وڵه‌تی/ئه‌هلی، یان ریكلامن بۆ كاڵا‌و به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیا‌و پرۆژه بازرگانییه‌كان.
بێگومان راگه‌یاندنه‌كان و ریكلامه‌كانیان بۆ كۆمپانیا‌و پرۆژه بازرگانییان له بۆشاییه‌وه نایه‌ن، به‌ڵكو ئامانجێكی ئابووری و كارگێڕی به چالاكیی به‌بازاڕكردنیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاوبه‌ش كۆیان ده‌كاته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه به‌بازاڕكردن پێگه‌و ئاماده‌بوونێكی كاریگه‌رو گه‌وره‌ی له په‌یامی ریكلامی ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا هه‌بێت.
به‌مانایه‌كی تر، به‌بازاڕكردن، وه‌ك چالاكییه‌كی بواری ماسمیدیا، پێگه‌یه‌كی به‌رچاوی هه‌یه كه له‌م چه‌ند خاڵه‌دا ئاماژه به هه‌ندێكیان ده‌كه‌ین:
1- چالاكیی به‌بازاڕكردن، به‌هۆی پشتبه‌ستنی به پرۆسه‌ی ریكلامكردنه‌وه، زانستی ئابووریی گرێده‌داته‌وه به زانستی میدیاوه.
2-سه‌رچاوه‌یه‌كی ئابووریی داموده‌زگاكانی راگه‌یاندن له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بریتییه له ریكلام كه ره‌گه‌زێكه له ره‌گه‌زه‌كانی تێكه‌ڵه‌ی ره‌واجدان Promotional mix له بواری به‌بازاڕكردندا.
3- به‌بازاڕكردن، به‌بێ ئامرازه ترادشناڵ و دیجیتاڵییه‌كانی زانستی میدیا، ناتوانێت ره‌گه‌زه‌كانی ره‌واجپێدان به كاڵا‌و به‌رهه‌می رێكخراو و كۆمپانیا‌و پرۆژه بازرگانییه‌كان، ته‌واو بكات. واته ته‌نها فرۆشتنی راسته‌وخۆ، په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، چالاككردنی فرۆش، ناتوانێت هه‌موو ئامانجێكی به‌بازاڕكردن بپێكێت.
4- به‌ڕێوه‌بردنی به‌بازاڕكردن، به‌بێ شاره‌زایی له هه‌ڵبژاردنی ئامرازی گونجاوی راگه‌یاندن بۆ ریكلام و ره‌واجدان به كاڵا‌و به‌رهه‌مه بازرگانییه‌كان، كارێكی سه‌خت و پڕ كه‌موكوڕییه.
5- هه‌موو كۆمپانیا‌و رێكخراوێكی بازرگانی پێویستیی به كادری پرۆفیشناڵ هه‌یه له بواری میدیا‌و ریكلامكردندا وه‌كچۆن پێویستی به به‌شی تایبه‌تیش به ریكلام و ره‌واجپێدان هه‌یه.
6-به‌بازاڕكردن، هۆكاری سه‌ره‌كیی ده‌ركه‌وتنی كۆمپانیا‌و ئاژانسه‌كانی ریكلامكردنن Advertising agencies كه بوارێكی گرنگی ماسمیدیایه.
7- به‌بازاڕكردن، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆر كۆمپانیا‌و پرۆژه بازرگانی، هه‌ر خۆیان ببنه خاوه‌نی ماڵپه‌ڕی ئه‌لكترۆنی و سه‌كۆی جیاجیای تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، كۆمپانیا گه‌وره‌كان ته‌نانه‌ت كه‌ناڵی ئاسمانی، یان رادیۆ، یان رۆژنامه، یان گۆڤار و بڵاوكراوه‌ی تایبه‌ت به خۆیشیان هه‌یه.
پێگه‌ی به‌بازاڕكردن له ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستاندا
بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخ و پێگه‌ی به‌بازاڕكردن له ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستاندا، به‌تایبه‌تی له‌و سێ ئاسته‌دا، پێویستییه‌كی زۆرمان به ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌یه. پێش هه‌ر كارێك پێویسته بزانرێت كه ئه‌م چالاكییه مرۆییه تا چ راده‌یه‌ك به شێوه‌یه‌كی زانستی و پرۆفیشناڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌تایبه‌تی له كۆمپانیا بازرگانییه‌كاندا، هاوكات له هه‌موو بواره‌كانی تری چالاكیی كۆمه‌ڵایه‌تی كه پێویستییان به به‌بازاڕكردن هه‌یه جا بۆ به‌رهه‌م و كاڵایان بێت، یان دنیابینی و بیروباوه‌ڕیان، یان خزمه‌تگوزارییه‌كانیان.
به‌مانایه‌كی تر، گرنگه له‌وه بكۆڵرێته‌وه كه ئاستی گه‌شه‌ی زانستییانه‌و پیشه‌ییانه‌ی ئه‌م چالاكییه مرۆییه له ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستاندا چۆنه؟ تا چه‌ند له‌ناو زانسته‌كانی وه‌ك ئابووری و بازرگانی، كارگێڕی، كارگێڕیی كار، ماسمیدیادا ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌و جێگه‌ی پێویستی پێدراوه؟ تا چه‌ند به‌ش و وانه‌ی پێویستی بۆ كراوه‌ته‌وه‌و تا چ راده‌یه‌كیش میتۆده‌كانی خوێندنی ئه‌م زانسته ئه‌كادیمییانه‌و هاوچه‌رخانه به‌ڕێوه‌ده‌چن؟ ئاخۆ تا كوێ میتۆده‌كان، له‌به‌ر رۆشنایی بره‌وسه‌ندنه تیۆری و چه‌مكسازییه‌كانی به‌بازاڕكردن نوێده‌كرێنه‌وه؟ ئه‌و سه‌رچاوانه References تاچه‌ند به زمانی جیاجیا فه‌راهه‌من كه پێگه‌ی زانستیی ئه‌م زانسته پته‌و بكه‌ن؟ ئه‌و شێوازه پراكتیكییانه چین كه په‌یڕه‌و ده‌كرێن بۆ مامه‌ڵه‌ی پرۆفیشناڵانه له‌گه‌ڵ دنیای ئاڵۆز‌و فراوانی به‌بازاڕكردندا؟
پاشان ئاخۆ، تا چه‌ند له ئه‌زموونی كوردستاندا سوود له پرۆسه‌كانی به‌بازاڕكردن وه‌رگیراوه بۆ بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رته جیاجیاكانی ئابووریی هه‌رێم، به‌تایبه‌تیش هه‌ر چوار كه‌رتی كشتوكاڵی، پیشه‌سازی، گه‌شتوگوزاری، بانكی؟ كه‌موكوڕییه‌كانی به‌بازاڕكردن له‌م ئه‌زموونه‌دا چین كه ده‌بنه هۆكارێك له پاڵ هۆكاره زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كانی تری چه‌قبه‌ستنی دۆخی ئابووریی هه‌رێم و گه‌شه‌نه‌كردنی وه‌ك پێویست؟ بۆ نموونه، چی وا ده‌كات كه كه‌رتی گه‌شتوگوزاریمان وه‌ك پێویست نه‌بێت له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان سه‌رزه‌مینێكی جوانی ناوچه‌كه‌یه له بواری گه‌شتوگوزاریدا؟ چی له‌پشت لاوازیی كه‌رتی بانكییه‌وه‌یه، به‌تایبه‌تی بانكه ئه‌هلییه‌كان، كه بگاته ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانمان متمانه‌یان به بانكه‌كان نه‌بێت و پاره‌كانیانی تێدا دانه‌نێن؟ ئه‌م كێشانه تاچه‌ند وابه‌سته‌ی نا ئاماده‌گیی به‌بازاڕكردنن بۆ ئه‌و كه‌رتانه، یان په‌یوه‌ندییان به به‌بازاڕكردنی پێچه‌وانه‌وه هه‌یه ده‌رهه‌قیان؟
له‌لایه‌كی تر، میدیای كوردی، تاچه‌ند به‌رپرسیاره له‌وه‌ی كه كۆمپانیا بازرگانییه‌كان، وه‌ك پێویست و به چاولێكردنێكی سه‌ره‌تایی له ئه‌زموونی وڵاتانی پێشكه‌وتوو پیشه‌سازیی، به پرۆسه‌كانی به‌بازاڕكردن هه‌ڵنه‌ستن و زۆربه‌یان كه ژماره‌یان له سه‌رو پێنج هه‌زار كۆمپانیاوه‌یه كه‌مترین بڕی پاره له بودجه‌ی خۆیاندا بۆ به‌بازاڕكردن ته‌رخان بكه‌ن؟ به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئاخۆ كۆمپانیاكانمان تا چه‌ند له‌وه به‌رپرسن كه به‌بازاڕكردن نه‌بێته هۆكارێك بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووریی وڵات و دروستبوونی سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی‌ش بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی هه‌رێم له‌رێی ئه‌و ریكلامانه‌ی كه بۆ كاڵا‌و به‌رهه‌می كۆمپانیاكانی ده‌گه‌ن؟ ئه‌وانه‌و ده‌یان پرسیاری تر كه بێگومان پێویستییان به توێژینه‌وه‌ی زانستیی ورد‌و تایبه‌ت هه‌یه.
ئه‌نجامگیری:
له‌م په‌یپه‌ره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه زانستی به بازاڕكردن:
- به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه نه‌ریتییانه‌ی كه له باره‌یه‌وه هه‌یه، زانستێكی ئاسایی و ئاسان نییه، به‌ڵكو داینه‌مۆی زۆر بوار‌و كه‌رتی تری چالاكییه مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه.
- به بازاڕكردن بۆته پێویستییه‌كی زیندوو و لێبڕاوانه بۆ بواری ئابووری، به‌تایبه‌تیش كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی، بازرگانی، گه‌شتوگوزاری، بانكه‌كان و ..هتد.
- به‌بازاڕكردن، ده‌توانێت كۆمه‌كی گه‌وره‌ی زانسته‌كانی وه‌ك كارگێڕی Management و سیاسه‌ت و راگه‌یاندن بكات، وه‌ك چۆن ئه‌م بوارانه‌ش ده‌توانن خزمه‌ت به گه‌شه‌پێدانی زانستی به‌بازاڕكردن بكه‌ن.
- به‌بازاڕكردن له ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستاندا له ژێر لێشاوێك له پرسیاردایه كه وه‌ڵامدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌وه‌ستێت.
سه‌رچاوه‌كان:
1- عواد،فاطمة حسین،(2011م)، (الإتصال والإعلام التسویقی)، دار أسامه للنشر والتوزیع، الا‌ردن – عمان.
2-المحنك، هاشم حسین ناصر،(2020م)،(إدارة التسویق، الا‌سس الفلسفیة والإستراتیجیة)، مؤسسة دار أنبا‌ء للطباعة والنشر، العراق- النجف الاشرف.
3-عه‌بدوڵڵا، عه‌داله‌ت، لێكه‌چه‌رێك له باره‌ی (پێشه‌كییه‌ك له باره‌ی به‌بازاڕكردنه‌وه)، په‌یمانگای ته‌كنیكیی دوكان، رۆژی 26/10/2022.