هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ‌و پەرلەمانی سربیا بەڕێوەچوو

09:49 - 2022-04-04
جیهان
427 جار خوێندراوەتەوە


بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆك ‌و پەرلەمانی وڵاتەكەیان، دوێنێ نزیكەی شەش ملیۆن ‌و 500 هەزار دەنگدەری سربیا روویان لە بنكەكانی دەنگدان كرد.
پڕۆسەكە كێبڕكێیەكی توندی نێوان ئەلیكساندەر ڤوچیچ سەرۆكی ئێستای وڵات ‌و حزبەكەی، لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن بەخۆوە بینی ‌و ڤوچیچ كە لە روسیاوە نزیكە، دەیەوێت بۆ خولێكی دیكە ببێتەوە بە سەرۆكی وڵات، كە ماوەكەی پێنج ساڵە ‌و  بەپێی راپرسییەكانیش، ئەگەری سەركەوتنی لە كاندیدی ئۆپۆزسیۆن زیاترە، كە لە خۆرئاواوە نزیكە. 
هەڵبژاردنەكە لە كاتێكدایە، كە ئەلیكساندەر ڤوچیچ گوشاری زۆری لەسەرە بۆ هەڵبژاردنی بەرەیەك لە نێوان روسیا ‌و یەكێتیی ئەوروپادا. 

سەرچاوە/ ئاژانسەكان

بابەتە پەیوەندیدارەکان