ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
جیهان به ته‌واوی شێواوه، ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه یه‌ك له دوایه‌كه به‌رۆكیان به مرۆڤی سه‌ر زه‌وی گرتووه، كۆرۆنا، لافاو، جه‌نگ، پیسبوونی ژینگه‌و په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما، كاره‌سات له‌دوای كاره‌سات به‌سه‌ر مرۆڤدا دێت، به‌شێكی زۆری كاره‌ساته‌كانیش ده‌ستی مرۆڤیان تێدایه.
دانیشتوانی به‌شی باكووری گۆی زه‌وی كه به خه‌ڵكی ئه‌وروپا ناسراون و ساڵانێكی زۆره له خۆشگوزه‌رانیدا ده‌ژین و خۆیان به‌سه‌ر دانیشتوانی باشووری گۆی زه‌ویدا باده‌ده‌ن و خۆیان به نموونه‌ی باڵا ده‌زانن، ئه‌مڕۆ ئه‌وانیش له‌به‌رده‌م به‌نزینخانه‌كاندا ده‌یكه‌نه شه‌ڕ له‌سه‌ر نۆره‌ی به‌نزین، هۆكاره‌كه‌یشی سنووردار كردنی به‌كارهێنانی سووته‌مه‌نییه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كرد هه‌ڵاوسانی نرخ له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا دروست ببێت و سه‌ره‌نجام كرێكارانی ئه‌وروپا ده‌ستیان كرد به خۆپیشاندان و مانگرتن، ناهه‌قیشیان نییه، چونكه زستان به‌ڕێوه‌یه‌و نرخی وزه به‌رزه‌و مووچه به‌ش ناكات، لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان بۆچی كه‌وتنه خۆ.
رێژه‌كه‌ی له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی دی جیاوازه
خه‌ڵكی ئه‌وروپا رووبه‌ڕووی هه‌ڵاوسانێك بوونه‌ته‌وه، كه ده‌یان ساڵه هاوشێوه‌ی نه‌بووه، له ئه‌ڵمانیا رێژه‌ی هه‌ڵاوسان گه‌یشته 11%، له لاتڤیا و لیتوانیا ئه‌و رێژه‌یه گه‌یشته 22,5%، له هۆڵه‌ندا نرخی شمه‌ك كوتوپڕو له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا گه‌یشته 17,1%، هه‌روه‌ها له بریتانیاش رێژه‌ی هه‌ڵاوسان گه‌یشته 10,1%، له‌به‌رامبه‌ردا كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به وزه قازانجی گه‌وره‌یان كرد، ئه‌مه‌ش سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی ئه‌وروپای تووڕه كرد.
گه‌وره‌ترین رێكخراوی تایبه‌ت به كرێكارانی ئه‌وروپا، یه‌كێتی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی ئه‌وروپایه كه به (ETUC) ناسراوه، ئه‌م رێكخراوه رۆڵی راوێژكارانه ده‌بینێت له‌گه‌ڵ كۆمیساری ئه‌وروپاداو دانوستانه‌كان و رێكه‌وتنی تایبه‌ت به به‌رنامه‌ی كار‌و به‌ڕێوه ده‌بات و هه‌ماهه‌نگیش ده‌كات بۆ داڕشتنی سیاسه‌تی نیشتمانی و كه‌رتی كۆمپانیاكان، به تیبه‌ت له‌و رووه‌وه كه په‌یوه‌سته به بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌وه له‌سه‌ر ئاستی یه‌كێتیی ئه‌وروپا.
یه‌كێتی سه‌ندیكاكانی ئه‌وروپا ئێستا 45 ملیۆن ئه‌ندامی كرێكاری هه‌یه، كه سه‌ر به 89 سه‌ندیكای 39 ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپان، له نێوانیاندا 10 سه‌ندیكایان تایبه‌ت به كرێكارانی كه‌رتی پیشه‌سازی، به‌هێزترین سه‌ندیكای كرێكاریش له ئه‌ڵمانیا، نه‌مسا، به‌لژیكا، سوید‌و فنله‌نداو وڵاتانی دیكه‌ی باكووری ئه‌وروپان، به گشتیش له ناو هه‌ر ده‌وڵه‌تێكدا دوو رێكخراوی سه‌ره‌كی نیشتمانی هه‌یه كه یه‌كێكیان تایبه‌ته به كرێكاران و پێیان ده‌ڵێن یه‌خه شینه‌كان، ئه‌وی دی تایبه‌ته به كارمه‌ندان، كه پێی ده‌وترێ رێكخراوی یه‌خه سپییه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه هێزی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان له ئه‌وروپا كه‌م نییه، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بێنه سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایی ده‌ربڕن، یان مانبگرن.
خه‌رجیی ته‌واویان پێ دابین ناكرێت
ئیسته‌ر لینش جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی ئه‌وروپا له باره‌ی قه‌یرانی هه‌ڵاوسانی ئه‌وروپاوه ده‌ڵێ: ئه‌م هه‌ڵاوسانه‌ی دروست بووه، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كرێی كاریان كه‌مه، كاریگه‌رییه‌كه‌یشی ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی نه‌ك هه‌ر خێزانێك ناچار ده‌كات ده‌ست به خه‌رجییه‌وه بگرێت، به‌ڵكو هه‌ر خه‌رجی ته‌واویشی پێ دابین ناكرێت.
تور ئێلزینگا سه‌رۆكی رێكخراوی (Huisjing)ی هۆڵه‌ندیش ده‌ڵێ: هیچ كارێكی بنه‌ڕه‌تی نه‌كراوه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه سه‌ره‌كیانه‌ی كه هاوسه‌نگی كۆمه‌ڵگه‌یان تێكداوه، راسته وڵاته‌كه‌مان ده‌وڵه‌مه‌ند بووه، به‌ڵام پاره‌كه له گیرفانی كه‌مینه‌یه‌كدایه. له فه‌ره‌نسا منگرتنی كرێكاران وای كرد كۆمپانیای تۆتال ئینێرژی رێكه‌وتنێكی بكات له‌گه‌ڵ دوو رێكخراوی كرێكاری‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به گه‌وره‌ترین مانگرتن بهێنێت، چونكه مانگرتنه‌كه‌یان بواری به‌رهه‌می سووته‌مه‌نی وڵاته‌كه‌ی په‌ك خستبوو، رێكه‌وتنه‌كه به‌و جۆره بوو كه بۆ ساڵی 2023 كرێی كرێكار به رێژه‌ی 7% زیاد بكات، به‌ڵام سه‌ندیكای گشتی كرێكارانی فه‌ره‌نسا ناڕازی بوو له رێكه‌وتنه‌و رایگه‌یاند، پێویسته زیاد كردنی كرێ له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی هه‌ڵاوساندا بگونجێت.
داوای كرێی زیاتر ده‌كه‌ن
به‌ڵام كێشه‌كه به ته‌نیا كرێكارانی كه‌رتی وزه نییه، به‌ڵكو به‌م دواییانه خۆپیشاندان و مانگرتن و تووڕه‌بوون كرێكارانی كه‌رتی خوێندن و گواستنه‌وه‌شی گرته‌وه‌و له‌گه‌ڵ پۆلیس رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌و ده‌ستیان كرد به شكاندنی شووشه‌ی دوكانه‌كانی پاریس، سه‌ندیكاری كرێكارانی فه‌ره‌نسا هیوای خواست كارمه‌ندانی كه‌رتی گشتیش بێنه پاڵیان و بێده‌نگ نه‌بن، دوای هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه كۆنفیدراڵی گشتی تایبه‌ت به كار داوای كرد مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری ده‌ست پێ بكات و به رێكه‌وتنه‌كه‌ی كۆمپانیا تۆتال رازی نه‌بوو، ئه‌م رێكخراوه داوای زیاد كردنی 10%ی كرێ ده‌كات، به تایبه‌تیش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كۆمپانیای ناوبراو قازانجی خه‌یاڵی ده‌ست ده‌كه‌وێت.
پاداشت ده‌درێت به به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان
تووڕه‌بوونی كرێكارانی ئه‌وروپا په‌یوه‌ندی به بارودۆخی ژیانیانه‌وه هه‌یه، كه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسانه‌وه، گوزه‌رانیان خراپ بووه‌و ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه له وه‌رزی زستاندا كه سه‌رماو سۆڵه‌یه‌و سووته‌مه‌نیش رۆژ به رۆژ گران ده‌بێت، بارودۆخی ژیانیان خراپتر‌و قورس‌تر بێت، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه كۆمپانیاكان نه‌ك هه‌ر كێشه‌یان نییه، به‌ڵكو به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌ڵاوسانه‌وه رێژه‌ی قازانجی ئه‌وانیش زۆر زیادی كردووه، ئه‌م زیابوونه‌ی قازانج به ته‌نیا كۆمپانیاكانی بواری سووته‌مه‌نی ناگرێته‌وه، به‌ڵكو به گوێره‌ی راپۆرتێكی سایتی (Euractiv) رێژه‌ی قازانجی كۆمپانیاكان له‌سه‌ر ئاستی جیهان و له هه‌موو بواره‌كاندا به‌رزبۆته‌وه، به‌وه‌ش خاوه‌ن كۆمپانیاكان و ئه‌وانه‌ی پله‌ی به‌رزیان هه‌یه، قازانجی خه‌یاڵی ده‌كه‌ن، بۆ نموونه به‌ڕێوه‌رێكی جێبه‌جێكار كرێی كاره‌كه‌ی 278 جار له كرێی كرێكارێكی ئاسایی زیاتره، به‌ڵام له كاتی ئه‌و قازانجه زۆره‌دا كۆمپانیاكان له‌بری ئه‌وه‌ی بارودۆخی ژیانی كرێكاران ره‌چاو بكه‌ن و قه‌ره‌بوویان هه‌ڵاوسانی نرخیان بۆ بكه‌نه‌وه، پاداشتی خه‌یاڵییان پێشكه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رو به‌ڕێوه‌یه‌ره جێبه‌جێكاره‌كان كرد.