پەرلەمانی پاكستان هەڵوەشێنرایەوە

10:28 - 2022-04-04
جیهان
515 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر داوای عیمران خان سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی، عارف عەلەوی سەرۆكی پاكستان بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی وڵاتەكەی. 
پێشتر، سەرۆك وەزیرانی پاكستان داوای لە سەرۆكی وڵاتەكەی كردبوو، پەرلەمان هەڵبووەشێنێتەوە، بۆئەوەی حكومەتێكی كاربەڕێكەر پێكبهێنرێت ‌و ئامادەكاریش بكرێت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە.
بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی پاكستان دوای ئەوەهات، كە دوێنێ نەیتوانی بە زۆرینەی دەنگ، متمانە لە عیمران خان وەربگرێتەوە. 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان