بۆچی نابێت قاوە لەگەڵ نانخواردن بخورێتەوە؟

04:03 - 2022-11-04
هەمەرەنگ
627 جار خوێندراوەتەوە

دكتۆر رۆكسانا باكیر پسپۆڕ و شارەزای خۆراك لە ئەمریكا رایگەیاند، قاوە خواردنەوە لەگەڵ خواردن دوو شتی دژ بەیەكن و بە تەواوەتی زیانی هەیە بۆ مرۆڤ، چونكە مادەی ئاسن لە لەشدا بەڕێژەیەكی زۆر كەم دەكاتەوە.
دكتۆر رۆكسانا ئەوەشی خستەڕوو زۆر لەو كەسانەی كە ئاسنیان كەم دەبێتەوە بەهۆی گوێنەدانیانەوەیە بەو خۆراكانەی دەیخۆن، بەڵام ماوەی شەش مانگ جارێك پێویستە پشكنینێكی گشتی بكرێت تاوەكو دڵنیاببنەوە لەوەی كە ئایا خاوەن تەندروستییەكی باشن یان نا، كەمی ئاسن كاریگەری لەسەر جەستە دەبێت و وادەكات لاواز و بێهیز بیت، لەهەمانكاتیشدا تووشی تەنگەنەفەسیت دەكات، هەر بۆیە قاوە خواردنەوە زیانی هەیە چونكە قاوە ئاسنی خوێنت كەم دەكاتەوە و لاوازت دەكات هەر بۆیە خۆت لە قاوە خواردنەوە لەگەڵ  خواردن بە دوور بگرە.

دیانا ئەحمد

بابەتە پەیوەندیدارەکان