ئۆتۆمبێلێك سێ جار شۆفێرەكەی دەشێلێت

01:19 - 2022-11-06
جیهان
322 جار خوێندراوەتەوە

لە سانت گالن ژنێكی تەمەن 45 ساڵ سێ جار و دوا بە دوای یەك  ئۆتۆمبیلەكەی دەیشێلێت، ژنەكە لە ئۆتۆمبێلەكەی دادەبەزێت تاوەكو لەناو سندوقەکەیدا شتێك دەربهێنێت، بەڵام ئۆتۆمبێلەكەی بەدوادا دەگەڕێتەوە و ژنەكە دەشێلێت.
هاوكات ئۆتۆمبێلەكە لەگەڵ گەڕانەوەی بە دوادا خۆی بە شۆفێرەكەیدا دەكێشێت و پاشان بەرەو پێشەوە دەگەڕێتەوە و دووبارە شۆفێرەكە دەشێلێتەوە و دواتر ئۆتۆمبێلەكە لە شۆستەكەی بەرامبەری دەدات و دیسان دەگەڕێتەوە دواوە و بۆ جاری سێهەم خاوەنەكەی دەشێلێتەوە، راستەوخۆ دوای رووداوەكە ئەمبۆلانس دەگاتە شوێنی رووداوەكە و ژنەكەیان رەوانەی نەخۆشخانە كرد بەڵام ئێستا باری تەندروستی ناجێگیرە.
دیانا ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان