كۆمپانیای فۆكسكۆن، كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنی ئایفۆنه رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له مانگی داهاتوودا به‌رهه‌می ئایفۆن له كارگه‌ی چینگچۆی ناوه‌ڕاستی چین به رێژه‌ی 30 كه‌م ده‌كات، ئه‌ویش به‌هۆی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توندی حكومه‌تی چینه‌وه، بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌وڵ ده‌درێت به‌رهه‌می ئایفۆن له كارگه‌ی شینزین زیاد بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی كارگه‌ی چینگچۆ بكاته‌وه.
كارگه‌ی چینگچۆی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ئایفۆن، كه یه‌كێكه له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵ، نزیكه‌ی 200 هه‌زار كرێكاری هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی رێوشوێنی توندی حكومه‌تی چینه‌وه بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ژماره‌یه‌كی زۆر كرێكاره‌كان وه‌ڕه‌س ده‌بن و ده‌ست له كار ده‌كێشنه‌وه.
ئاژانسه‌كان