جو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له راگرتنی رێكه‌وتنی تایبه‌ت به هه‌نارده كردنی دانه‌وێڵه له‌لایه‌ن روسیاوه‌و جه‌ختی كرده‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و رێكه‌وتنه هه‌ڵوه‌شێته‌وه، برسێتی له‌سه‌ر ئاستی جیهان زیاد ده‌كات.
نیگه‌رانیی ئه‌مریكاو جیهان له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه دوای ئه‌وه دێت كه روسیا رایگه‌یاندبوو، له رێكه‌وتنه‌كه ده‌كشێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئۆكرانیا هێرشی كردۆته سه‌ر كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری روسیا له ده‌ریای ره‌شدا، ئۆكرانیاش ئه‌و هێرشه‌ی ره‌ت كردۆته‌وه.
زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ره‌فتاره‌كه‌ی روسیا چاوه‌ڕوانكراوه، چونكه پێشتریش هه‌وڵی داوه قه‌یرانی خۆراك له جیهاندا دروست بكات.
رێكه‌وتنی تایبه‌ت به هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه له نێوان روسیا‌و ئۆكرانیاداو به سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئیمزا كراوه، بۆ رێگه‌پێدانی هه‌نارده‌ی گه‌نم و دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا بۆ بازاڕی جیهانی، به را‌گرتن یان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی رێكه‌وتنه‌كه، بڕی گه‌نمی خراوه روو له بازاڕی جیهانیدا كه‌م ده‌كات و نرخه‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه.
راپۆرتێكیش باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌و رێكه‌وتنه هه‌ڵوه‌شێته‌وه زیاتر له 100 ملیۆن كه‌س له‌سه‌ر ئاستی جیهانی رووبه‌ڕووی برسێتی ده‌بێته‌وه.
ئاژانسه‌كان