ئەمساڵ لە نمایشی فاشیۆنەکانی ئەمریکا و ئەوروپا بۆ هەردوو وەرزی پاییز و زستان مۆدێلی قوماشی چەرم، بە تایبەت بۆ چاکەت و پانتۆڵ و ئێکسسوارات، هەروەها بۆ وەرزی زستانیش بۆ قەمسەڵەی درێژ بەکارهاتووە، بۆیە مارکە و ستۆرە جیهانییەکان زیاتر داواکارییەکانیان کردووە بە قوماشی چەرم، کە پێدەچێت ئەم مۆدێلە بگاتە تورکیا و کاتێکیش گەیشتە تورکیا بێگومان دێتە کوردستان و عیراقیش.