د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، دوێنێ لە بەغدا، پێشوازیكرد لە وەفدێكی فراكسیۆنی پەرلەمانی بابلیون.
لە كۆبوونەوەیەكدا، ئەندامانی وەفدەكە پیرۆزباییان لە سەرۆك كۆمار كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لە ئەركەكانیدا، ئومێدیشیان خواست كە بەڕێزیان پشتیوانی لە داواكاریی مەسیحییەكان بكات تا مافەكانیان لە عیراق بەدیبێت.
لای خۆیەوە، سەرۆك كۆمار، سوپاسیكردن و دووپاتیكردەوە كە مەسیحییەكان پێكهاتەیەكی گرنگی عیراقن، هاوكات رۆڵی مێژوویی مەسیحییەكانی لە بنیاتنانی وڵاتدا لە قۆناغە جیاوازەكاندا بەرزنرخاند، «تێڕوانینێكی یەكسانم هەیە بۆ عیراقییەكان لەپێناوی بەدەستهێنانی مافە رەواكانیاندا».