دانیال لیتفین
و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
پشتبه‌ستنی خۆرئاوا به چین له دابین كردنی كانزا گرنگه‌كان له رابردوودا ته‌نیا هه‌ندێكی كه‌م له پسپۆڕانی نیگه‌ران كردبوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و نیگه‌رانییه بۆته بابه‌تێكی به‌ربڵاوو زۆر جار ده‌بێته ناونیشانی سه‌ره‌كی هه‌واڵه‌كان، پرسیاره گرنگه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه: چی بكه‌ین باشه؟
كه‌س ناتوانێت نكۆڵی له‌و مه‌ترسیانه بكات كه له رێمانه، ئه‌وروپاش له چه‌ند مانگی رابردوودا هه‌ستی به‌وه كرد، كه شتێكی باش نییه بۆ دابین كردنی كاڵا سه‌ره‌كییه‌كان پشت به ده‌وڵه‌تێكی دوژمن ببه‌سترێت و پێویسه هه‌رچی زووه په‌نا بۆ دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی نوێبووه‌وه ببرێت، به‌ڵام دیسان هه‌مان كێشه دووباره ده‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی كه‌ره‌سته‌كانی ئه‌و وزه‌یه كه لیسیۆم و نیكل و مسه، له ده‌ستی چیندایه.
هه‌نگاوی ستراتیجی، گرنگیدانه به په‌له‌كردن له زیادكردن و په‌ره‌پێدانی كانه‌كان و دۆزینه‌وه‌و ده‌رهێنانی كانزا گرنگه‌كان له ناوخۆ بێت، یان له وڵاتێكی دۆستدا
لیسیۆم و نیكل و مس
هه‌ر له پاتری كاره‌بایی تا ده‌گات به تۆربینی پانكه هه‌والییه‌كانی به‌رهه‌مهێنی كاره‌باو هه‌روه‌ها تۆڕه فراوانه‌كانی كاره‌با، پێویستیان به‌و كانزا سه‌ره‌كی و گرنگانه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی وزه‌یه‌كی خاوێنمان ده‌ست بكه‌وێت و ژینگه پیس نه‌كات، به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و كانزا سه‌ره‌كیانه‌ش ده‌بێ تا ساڵی 2050 به رێژه‌ی %500 زیاد بكرێت.
كێشه‌كه لێره‌دایه، چین به ته‌نیا خۆی %60 بۆ %70ی لیسیۆم و نیكل و مسی هه‌موو جیان به‌رهه‌م ده‌هێنێت، پلانی بۆ فراوانكردنیش هه‌یه، له كۆنگۆی دیموكراتی وه‌به‌رهێنانی بۆ ده‌رهێنان و پاڵاوتنی مس و له ئیندۆنیسیاش بۆ ده‌رهێنان و پاڵاوتنی نیكل كردووه، كه دوو ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتن به‌و دوو مادده‌یه، كه‌واته ده‌ستی به‌سه‌ر زۆرینه‌ی كانه‌كانی ئه‌و كانزایانه‌دا گرتووه.
بریتانیاش ئاشكرای كرد
ئه‌مڕۆ وڵاتانی خۆرئاوا په‌له‌یانه بۆ گۆڕینی سه‌رچاوه‌ی وزه‌كانیان، ئه‌مه‌ش واته به راده‌یه‌كی زۆر پشت به چین ده‌به‌ستن بۆ به‌ده‌ستهێنانی كانزا سه‌ره‌كییه‌كان، ئه‌وه‌تا ئه‌مریكا به‌م دواییانه یاسایه‌كی ده‌ركردووه بۆ هاندانی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دروست ده‌كه‌ن و مه‌رجیشه ئه‌و كانزایانه له لایه‌نی باوه‌ڕپێكراوه‌وه به‌ده‌ست بهێنن، بریتانیاش پلانی ستراتیژی كانزا سه‌ره‌كییه‌كانی ئاشكرا كرد، كه به‌ڵگه‌یه بۆ هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی ئه‌و بواره، یه‌كێتی ئه‌وروپاو ئوسترالیاش له هه‌مان بواردا هه‌نگاویان ناوه.
ئه‌و وڵاتانه، دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی كانزاكان به چاره‌سه‌ر ده‌زانن، هه‌رچه‌نده ده‌شزانن كه ئه‌و رێگه‌یه به‌شێكی كه‌م له كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌نگاوی ستراتیجییان گرنگیدانه به په‌له‌كردن له زیادكردن و په‌ره‌پێدانی كانه‌كان و دۆزینه‌وه‌و ده‌رهێنانی كانزا گرنگه‌كان له ناوخۆ بێت، یان له وڵاتێكی دۆستدا.
كۆمه‌ڵگه ناوخۆییه‌كان رازی نابن
ئه‌م ستراتیجه نوێیانه به‌ربه‌سته‌كانی له‌به‌رچاو نه‌گرتووه، وه‌ك سیاسه‌تی ناوخۆیی و ترسی زیادكردنی كانه‌كان، چونكه وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان حه‌ز ناكه‌ن ئه‌و جۆره پیشه‌سازییانه له ناوخۆی وڵاته‌كه‌یاندا بێت و دانیشتوانی ره‌سه‌نی وڵاته‌كه‌و ئه‌و رێكخراوانه‌ی گرنگی به ژینگه ده‌ده‌ن رازی نابن، له‌به‌ر ئه‌وه دانانی پلان بۆ فراوانكردن و په‌ره‌پێدانی كانێك و وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بۆ په‌ره‌پێدانی ره‌نگه ده‌یان ساڵی پێ بچێت و هێشتا وه‌رگرتنی مۆڵه‌ته‌كه‌ی له ئه‌گه‌رونه‌گه‌ردایه.
له‌و وڵاتانه‌ش كه داهاتیان كه‌مه، به هه‌مان شێوه پیشه‌سازی كانه‌كان به توندی دژایه‌تی ده‌كرێت و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته گومانیان له‌و كۆمپانیایانه هه‌یه كه خاوه‌ندارییه‌كه‌ی بۆ خۆرئاواییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، به گشتی وڵاتانی هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ند، كاركردن له‌و بواره‌دا كۆسپی زۆری بۆ دروست ده‌بێت، وه‌ك له‌م دواییانه‌دا له ئه‌مریكا و پیرۆو پورتوگال و سربیا رووی دا.
به بیانووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه
به‌و پێیه مه‌ترسییه‌كان هه‌ر به‌رده‌وامن، چونكه ئه‌گه‌ر وڵاته خۆرئاواییه‌كان كه‌ره‌سته‌ی خاویان له وڵاتانی دۆسته‌وه ده‌ست نه‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی وزه‌یانی پێ بگۆڕن، ئه‌وا به ناچاری په‌نا ده‌به‌نه به‌ر وڵاتانی نه‌یار، ئێستاش له ناوه‌نده سیاسییه‌كاندا ترسی ئه‌وه بڵاو بۆته‌وه كه چین به ته‌واوی ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر كانه‌كانداو به مه‌به‌ستی سیاسی به‌كاری بهێنێت، وه‌ك چۆن روسیا غازی سروشتی به‌كار هێنا.
ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ده‌ستكه‌وتنی سه‌رچاوه‌ی سروشتی له بابه‌تی كانزا گرنگه‌كان به‌م نزیكانه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، خۆرئاوا ناچار ده‌بێت هه‌ندێك رێوشوێن بگرێته‌به‌ر كه له‌گه‌ڵ نیگه‌رانییه ناوخۆییه‌كان یه‌ك ناگرێته‌وه، بۆ نموونه كردنه‌وه‌ی كانی تازه، كه سیاسه‌تی ناوخۆیی و ژینگه‌یی له‌گه‌ڵیدا نییه، به‌ڵام به بیانووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌و به ناچاری ده‌یكات، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه فشار بخه‌نه سه‌ر وڵاته گه‌شه‌نده‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهمیان زیاد بكه‌ن.
بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ده‌ستخستنی كانزا سه‌ره‌كی و گرنگه‌كان، پێویسته به په‌له سه‌ودایه‌كی گه‌وره‌و نوێ بكرێت له نێوان كارپێكه‌رانی كانه‌كان و ده‌نگه ناڕازییه ناوخۆییه‌كان، ده‌بێ بگه‌نه رێكه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی فراوان كه هه‌موو وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و ئه‌و وڵاتانه‌ش بگرێته‌وه كه هاوپه‌یمانن له‌گه‌ڵیان، ده‌بێ پلانه‌كه ئامانجه ئابوورییه‌كان به مسۆگه‌ریی بپێكێت و له هه‌مان كاتدا كۆمپانیاكانیش گرنگی زیاتر بده‌ن به مه‌ترسییه ژینگه‌یی و ته‌ندروستییه‌كان كه به‌هۆی كردنه‌وه‌ی كانی نوێوه دروست ده‌بن، وڵاته گه‌شه‌نده‌كانیش ده‌بێ بیسه‌لمێنن كه كۆمپانیاكانیان له بواری كان و كانزادا له كۆمپانیا چینییه‌كان باشتر كار ده‌كه‌ن، به گشتی ده‌بێ بابه‌ته‌كه زۆر به جددی وه‌ربگیرێت، چونكه له پله‌ی بایه‌خبه‌ندیدا ستراتیجییه.
هه‌ندێك پێی وایه هێشتا زووه
له به‌رامبه‌ریشدا له‌سه‌ر ئاستی رێكخستنی ناوخۆ، ده‌بێ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان په‌له بكه‌ن له پێدانی مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی كانی نوێداو كۆمه‌ڵگه‌ی ناوخۆی هه‌ر وڵاتێكیش ئه‌م پڕۆژه تازانه قبوڵ بكات، هه‌رچه‌نده چالاكوانانی بواری هه‌نگاونان به‌ره‌و وزه‌ی خاوێن له گرنگی و هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی گۆڕینی وزه‌ی سووته‌مه‌نی به وزه‌ی نوێبووه‌وه تێده‌گه‌ن، به‌ڵام هێشتا مه‌ترسی ئه‌وه‌یه هه‌ندێك له‌سه‌ر نه‌ریته كۆنه‌كه به‌رده‌وام بن كه دژایه‌تی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان ده‌كه‌ن، له دۆخێكی واشدا ده‌كرێ حكومه‌ته خۆجێییه‌كان كاری جددی بۆ بكات و ببێته ناوبژیوان له نێوان كۆمه‌ڵگه‌و كۆمپانیاكاندا.
ره‌نگه هه‌ندێك كه‌س پێی وابێت، كه هێشتا زووه بۆ هه‌نگاوێكی وا سه‌ركه‌شانه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌ك كه هێشتا رووی نه‌داوه، به‌ڵام له راستیدا مه‌ترسییه‌كانی پشتبه‌ستن به چین بۆ ده‌ستخستنی كانزا گرنگه‌كان زۆر روون و ئاشكرایه‌و باشترین رێگه‌ش بۆ به‌رگرتن له‌و مه‌ترسییه، په‌له كردنه له‌و پڕۆژه‌یه‌دا.
سه‌رچاوه: شبكة النباء المعلوماتیة