سەرۆك كۆمار: سلێمانی، شاری داهێنان و جوانی

09:25 - 2022-11-15
عیراق
664 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، بەبۆنەی یادی دامەزراندنی شاری سلێمانییەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە، ئەمە دەقەكەیەتی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

هاووڵاتیانی ئازیزی شاری سلێمانی، شاری هەڵمەت و قوربانی، ئەدیبان و نووسەران و شاعیر و تێكۆشەران


بەبۆنەی یادی (238) ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی خۆشەویستەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم و هیوای گەشەكردن و ئاوەدانی زیاتر بۆ ئەم شارە ئازیزە دەخوازم.
 سلێمانی، شاری داهێنان و جوانی، ئەو شارەی مەڵبەندی پێگەیاندنی كەڵەپیاوان و شۆڕشگێڕان، كە مێژوویەكی درەوشاوەی لە خزمەتكردن بە زانست و ئەدەب و فەرهەنگ تۆماركردووە و هەمیشە هەڵگری مەشخەڵی بزاوتی رۆشنبیری و مەعریفی و رەسەنایەتیی بووە.
شارێك كە هەرگیز جەور و ستەمی قبووڵ نەكردووە و پێشەنگی خەبات بووە و رۆڵەكانی لە شۆڕش و راپەڕین و بزووتنەوەی كوردایەتیدا هەمیشە گیان لەسەر دەست بوون.
بۆ پایتەختی رۆشنبیری، هیوای بەردەوامی لە گەشەسەندن و پێشڕەویی دەخوازم. 

 دكتۆر لەتیف جەمال رەشید
 سەرۆك كۆماری عیراق

# سەرۆك كۆماری عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان