تاهیر ئیبراهیم
ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کە لە رێگەی ڤیدیۆی پەخشکراوەوە بەشداریی لووتکەی G20ی کرد، داوای لە سەرکردەکانی ئەو لووتکەیە کرد شەڕی روسیا و ئۆکرانیا کۆتایی پێبهێنرێت.
زێلینسکی لە کۆبوونەوەی لووتکەی گروپی G20دا کە ئێستا کارەکانی لە بالیی پایتەختی ئەندۆنیسیا بەردەوامە، بە سەرکردەکانی جیهانی راگەیاند: دەبێت شەڕی روسیا لە ئێستاوە کۆتایی پێبهێنرێت، هاوکات داواشیکردووە گرێبەستی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا، کە لە 22ی تەمموزی 2022 بۆ ماوەی 4 مانگ لە تورکیا ئیمزای لەسەر کرا و بڕیاریشە لە 22ی تشرینی دووەمی 2022 کۆتایی پێبێت، درێژبکرێتەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مانگی تەمموزی رابردووەوە 10 ملیۆن تۆن دانەوێڵە هەناردەکراوە.
لە درێژەی وتارە ڤیدیۆییەکەیدا، زێلینسکی وتی: ئێستا قەناعەتم وایە کە کاتی ئەوە هاتووە، بتوانرێت شەڕی روسیا بوەستێنرێت.