رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاوی كرده‌وه، كۆمپانیای ئه‌مازۆنی ئه‌مریكایی تایبه‌ت بازرگانی ئه‌له‌كترۆنی و كڕین و فرۆش به رێگه‌ی ئۆنلاین، به نیازه له‌م هه‌فته‌یه‌دا 10 هه‌زار كارمه‌ندی خۆی ده‌ر بكات، به‌ڵام به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه تا ئێستاش ئه‌و ژماره‌یه ساغ نه‌بۆته‌وه‌و ئه‌گه‌ری هه‌یه كه‌م و زیاد بكات.
كه‌مكردنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه زیاتر به‌شی ئامێره‌كان ده‌گرێته‌وه، له‌گه‌ڵ به‌شی ورده‌فرۆشی و سه‌رچاوه مرۆییه‌كان، به تایبه‌تیش یه‌كه‌ی ئه‌لێكسا كه زیانی ساڵانه‌ی كۆمپانیاكه له‌و یه‌كه‌یه زیاتر له پێنج ملیار دۆلار بووه. به پێی راپۆرته‌كه‌ی نیویۆرك تایمز، ژماره‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ده‌رده‌كرێن ده‌كاته 3%ی كۆی گشتی كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه.
پێشتریش كۆمپانیای ئه‌مازۆن رایگه‌یاندبوو كه گه‌شه‌ی ساڵانه به‌ره‌و سستبوون ده‌چێت و هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌و هه‌ڵاوسانه‌ی نرخه كه زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی گرتۆته‌وه.
هه‌ر به‌هۆی پاشه‌كشه‌ی گه‌شه‌ی ئابوورییه‌وه له‌م دواییانه‌دا كۆمپانیای فه‌یسبووكیش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كه ره‌نگه ده‌ستبه‌رداری 11 هه‌زار كارمه‌ندی كۆمپانیاكه‌ی بێت. هه‌ریه‌كه له‌م كۆمپانیایانه‌ش ژماره‌ی كارمه‌نده‌كانیان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه وه‌ك هه‌نگاوێكی پێشوه‌خته بۆ خۆ ئاماده كردن بۆ قه‌یرانێكی ئابووری له داهاتوودا.
ئاژانسه‌كان