هه‌رێز جه‌مال
برۆنۆ فێرناندێزی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال و یانه‌ی مانچێسته‌ریونایتدی ئینگلیزی ره‌خنه له كاتی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی مۆندیال ده‌گرێت كه بڕیاره رۆژی 20-11-2022 له دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر ده‌ستپێبكات و تاوه‌كو رۆژی 18ـی مانگی داهاتوو به‌رده‌وام بێت .
برۆنۆ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاندووه« ئه‌مه كاتی به‌رێوه‌چوونی مۆندیال نییه ،هه‌مووان سه‌نگ و قورسایی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه ده‌زانین و كه‌شی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش جیاوازه، ده‌بوو له كاتی خۆی بكرایه ، هه‌موو جیهان له‌م كاته‌دا سه‌رقاڵی خوێندن و ئیش و كاره‌و به رێژه‌یه‌كی كه‌م خه‌ڵك ده‌توانێت مۆڵه‌تی كار یان خوێندن وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شت بكات یاخود له پشوودا بێت و سه‌یری یارییه‌كان بكات «.
به بۆچوونی یاریزانه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال، پێشبینی كرا‌و ده‌كراو كه رێژه‌ی بینه‌ری یارییه‌كان له چاو مۆندیاله‌كانی پێشوو كه‌متر ده‌بێت ، ئه‌و ئاهه‌نگ و جۆش و خرۆشه‌ی هانده‌ران له جامه‌كانی پێشوو هه‌یان بووه كه‌متر ده‌بیندرێت .
پۆرتوگال له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2022ـی وڵاتی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی ئۆره‌گوای و غاناو كۆریای باشوور یاریده‌كات .