كەسی گونجاو بۆچی باشە؟

07:02 - 2022-11-16
هەمەرەنگ
673 جار خوێندراوەتەوە

بێگومان سەرەتای هەموو پەیوەندییەك پێویستە ئەو دوو كەسە بە تەواوەتی یەكتر بناسن تا شارەزایی تەواویان لەسەر یەكتر هەبێت لە رووی تەبیعەتەوە، تێگەیشتن، هەڵسوكەوت، ئاستی تیێگەیشتنیان لە شتەكان، چونکە پێویستە هەمیشە لەگەڵ كەسێك بژیت كە بگونجێت لەگەڵتدا، هەرگیز بەوە رازی مەبە كە كەس نییە برادەری بكەیت یان زەماوەندی لەگەڵ بكەیت بچیت بە كەسێك رازی بیت كە بەتەواوەتی لە خۆت و بیركردنەوەكانت دوور بێت و لێت تێنەگات، چونكە ئەمە گەورەترین كێشەكانی هەموو  پەیوەندییەكە كە كۆتاییەكەی دابرانە، چونكە لێك تێنەگەیشتن تێکدەری هەموو پەیوەندییەكە،  هاوكات ئەوەش بزانە ئەو كەسەی كە هەڵیدەبژێریت وەك برادەر یان هاوسەر یان هەر پەیوەندییەكی دیكە پێویستە لە مەبەستی قسەكانت تێبگات بۆ هەر قسەیەكت پێویست نەكات روونكردنەوە بدەیتێ و بە تەواوەتی لێت تێبگات، چونكە هەندێك كات پێویست بەوە ناكات تەنانەت بڵین چیمانە و راستەوخۆ كەسی گونجاو و نزیك لە دڵ و رۆحمان لەوە تێدەگات كە چیمانە بێ ئەوەی وشەیەكیش بدركێنین، دەتەوێت دڵخۆشبیت و تووشی خەمۆكی نەبیت ئەوە پێویستە كەسێك هەبێت لە ژیانتدا هاوشێوەی خۆت و رۆحت بێت، چونكە بوونی كەسێك لە ژیانتدا كە بە هاوشێوەی خۆت و بە ئەندازەی تێگەیشتنت لە ژیان تێگەیشتووبێت. ئەوە تۆ كەسێكی بەختەوەریت چونكە زانیوتە كە كێ لەگەڵتدا گونجاوە، بەهەمان شێوەی تۆ بڕوانێت لە شتەكان مێشك و دەروون فراوان بێت، هەر بۆیە دەڵێم دەتەوێت دڵخۆش بیت لە هەموو پەیوەندییەكدا كەسی گونجاو هەڵبژێرە.


دیانا ئەحمەد

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان