پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هۆڵی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە دووەمین دیداری جەمال بێدار بۆ کەلتور و ئەدەبی هەورامی بەڕێوەچوو.
دیدارەکە بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حوکمی و حیزبی بەڕێوەچوو.
دیدارەکە بەبەشداریی چەند نووسەر و توێژەرێک، لە سێ پانێلی جیا و لە یەک رۆژدا ئاوڕی جیددی و ئەکادیمی لە زمان، هونەر، ئەدەب، جوگرافیا و مێژووی هەورامان دەدرێتەوە.
کە بابەتەکان پێک هاتوون لە شیکردنەوەیەکی جوگرافی بۆ دەرامەتی ئاو لە ناوچەی هەورامان، رۆڵی لە بواری گەشتیاریدا-
هەروەها موزیک لە ئاینی یارساندا.
پێگە مێژوویی و شوێنەوارییەکانی هەورامانی باشووری کوردستان و
پەیوەندیی نێوان "زمان و زار و شێوەزاری کوردی گۆران، هەورامی بە نموونە و پێگەی مرۆیی ژن لە شیعری مەولەویی تاوەگۆزی-دا.
باخان عەبدولڕەحمان-هەڵەبجە