هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی هەرێم و عیراق

11:08 - 2022-11-19
عیراق
66 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عیراق.
‏‎لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی هاوكاری و هەماهەنگییە ئەمنی و هەواڵگرییەكان كرا و جەخت لە سەروەریی یاسا و جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگا كرایەوە لەپێناوی پاراستنی سەقامگیریی وڵات.
‏‎سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بە گرنگییەوە باسی لە هاریكاری و هەماهەنگی نێوان تەواوی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق كرد و رایگەیاند، كاری هاوبەش و هەماهەنگی نێوان هێزەكانمان یەكێكە لە فاكتەرە گرنگەكانی بەرقەراربوونی ئارامی و ئاسایش لە وڵاتدا. دەبێت هەردوولا هاوكار و پشتیوان بن لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و یاساشكێنان. چالاكییە هاوبەشەكانیشمان لە رابردوودا لە دەستگیركردنی تیرۆریستان و یاساشكێنان، سەلمێنەری ئەو راستییەن كە دەتوانین پێكەوە هەنگاوی جددی و كردەیی بنێین بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و سەروەریی یاسا لە وڵاتدا.
‏‎
‏‎

بابەتە پەیوەندیدارەکان