رێكه‌وت ئیسماعیل ئیبراهیم
شاسوار له جێی چاوی هه‌مووان بوو.. هه‌ڤاڵ مام جه‌لال
یه‌كه‌مجار شاسوارم له ساڵی 1994دا ناسی، یه‌كه‌مین دیدارم له‌گه‌ڵیدا دیدارێكی حزبی بوو. ئه‌ركێكی نوێم له ئه‌ستۆ ده‌گرت، كه شاسوار تێیدا به‌رپرسمان بوو، له‌وكاته به‌دواوه هه‌تا دواساتی ژیان ئاوایی كردنی 13 ساڵ پێكه‌وه له وڵات و له هه‌نده‌ران وه‌ك دوو هاوڕێی نزیك ماینه‌وه، ته‌مه‌ن مه‌ودای نه‌دا به‌رده‌وام بێت له كاری حزبی چونكه شاسوار له تافی لاوی‌دا كۆچی دوایی كرد.
ئه‌و ته‌نها 45 ساڵ ته‌مه‌نی بوو، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌تی گرنگی له كه‌سایه‌تی خۆیدا كۆكردبۆوه، ئه‌و خه‌سڵه‌تانه ئه‌ویان ده‌خسته ریزبه‌ندی سه‌ركرده‌یه‌كی ژیره‌وه، شاسوار كه‌سایه‌تییه‌ك بوو له یه‌كه‌م دیداردا مرۆڤ زۆر به خێرایی هه‌ستی ده‌كرد كه خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌یه‌كی قوڵ و دووربینییه‌كی ژیرانه‌یه، ئه‌م خه‌سڵه‌ته به روونی له كه‌سایه‌تی ئه‌ودا، له ژیانی حزبی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا ره‌نگی دابۆوه.
لێره‌دا نامه‌وێت سیفه‌ته‌كانی سه‌ركرده له كه‌سایه‌تی شاسواری جوانه‌مه‌رگدا باس بكه‌م، چونكه به شایه‌تی هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی له خودی ره‌وانشاد مام جه‌لاله‌وه هه‌تا خواره‌وه ئه‌وه‌ی شاسواری ناسیبێت ده‌یزانی، كه ئه‌گه‌ر مه‌رگ مه‌ودای بدایه ده‌یتوانی جێگه په‌نجه‌ی گه‌وره له ناو حزبدا به‌جێبهێڵێت. لێره‌دا ته‌نها له‌سه‌ر یه‌ك خاڵ ده‌وه‌ستم، ئه‌ویش پرسی خاوه‌ن داری كردنه، له كه‌سایه‌تی شاسواری جوانه مه‌رگدا.
گرفتی خاوه‌نداریكردن یاخود به‌رپرسیارێتی هه‌ڵگرتن یاخود به خاوه‌ن ده‌ركه‌وتن یه‌كێكه له‌و گرفته ئاڵۆز و مه‌ترسیدارانه‌ی كه هه‌تا ئه‌مڕۆشی له‌سه‌ر بێت له ناو حزبدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه و ئاسه‌واری زۆر خراپی له‌سه‌ر كاری حزب و په‌یوه‌ندی حزبی و پڕۆگرامی حزب و ته‌نانه‌ت مێژووی حزبیش كردووه.
شاسوار خۆی به خاوه‌نی یه‌كێتی ده‌زانی، ئه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا كاری ده‌كرد، ده‌بوو خاوه‌نداری له یه‌كێتی و به‌ها فكری و سیاسییه‌كانی بكات، ئه‌مه‌ش وایكردبوو هه‌میشه كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌ودا مانا به‌خش بێت، گڕوتینێكی جیاوازی هه‌بێت، مرۆڤ ده‌یزانی كاره‌كه‌ی بۆچییه و له پێناو چیدایه، پرسی خاوه‌نداریكردن لای شاسوار ته‌نها له بواره سیاسییه‌كه‌یدا نه‌بوو، به‌ڵكو له بواره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌شدا ره‌نگی دابۆوه، ئه‌و هه‌میشه وه‌كو هاوڕێ و برا له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا كاری ده‌كرد.
ئه‌و به‌ر له‌وه‌ی فه‌رمانده‌یه‌كی چه‌له‌نگ و ژیر بێت، گوێگرێكی باش بوو تێگه‌یشتنی هه‌بوو بۆ سه‌رنج و ڕه‌خنه و پێشنیازێك كه پێشكه‌ش ده‌كران.
له بیرمه پایزبوو، گه‌ڵارێزانێكی غه‌مباری دره‌خته قه‌یره‌كانی ئه‌ڵمانیا، فه‌رشێكی چوون تابلۆی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان راخستبوو، رۆحی شاسواریش له گه‌ڵیاندا به ره‌نگێكی زه‌ردی مه‌یله و سوور په‌روازی كرد.
كۆچت كرد و ژیان ئاواییت كرد و له‌گه‌ڵ خۆتا دنیایه‌ك هیوا و داهاتووت برده‌وه، ئاخر تۆ هه‌میشه بۆ ژیان رێچكه و رێباز و هێڤی بوویت.
كه هه‌واڵی مه‌رگی تۆ هات، من زۆر گریام، وه‌ك منداڵێك ئازیزێكی لێ ون ده‌بێت، هه‌ر ده‌گریام، به درێژایی رێگای نه‌بڕاوه‌ی ناو شه‌مه‌نه‌فه‌ر هه‌ر ده‌گریام. به ته‌نها بووم، خۆم و ته‌نهایی و مه‌رگی تۆ پرسه‌یه‌ك بوو ئاپۆراكه‌ی ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ری نه‌بوو.
ئه‌مڕۆ له دوای 15 ساڵ چی دیكه ناگریم بۆ مه‌رگت، ساڵانه له واده‌ی مه‌رگی تۆدا به‌دزییه‌وه رۆحم ئه‌گری، هه‌ست ئه‌كه‌م چاوه‌كانم غه‌درم لێده‌كه‌ن، زه‌ینم كاڵ ده‌كه‌نه‌وه و ره‌نگه‌كانم به كاڵی و لێڵی ده‌خه‌نه به‌ر چاو، به‌ڵام هێشتا كه‌ڵه پیاوێكی عه‌گید له‌به‌رده‌ممدا وه‌ستاوه و چاویلكه‌كه‌ی چاوی وه‌كو شاسواری یه‌كه‌م هێشتا هه‌ر ده‌بریسكێته‌وه.
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی له ناردن و وه‌رگرتنی بابه‌ته‌كه، نه‌توانرا له ساڵڕۆژه‌كه‌ی بڵاوبكرێته‌وه، بۆیه ئه‌مڕۆ بڵاومان كرده‌وه.