بەڕێز د.هەڤاڵ ئەبوبەکر و خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو (ئەبوبەکر حسێن هەڵەبجەیی)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵى کۆچی دوایی (ئەبوبەکر حسێن) باوکی برای بەڕێزمان د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانیمان پێگەیشت.
بۆ ئەم کۆچە، هاوخەمی خۆمان دەردەبڕمین و سەرەخۆشی لەتەواوی ئازیزان دەکەین.
خواى گەورە بەگەورەیی و لێبوردەیی خۆی لە کۆچکردوو خۆش بێت، و جێگاى بکاتە بەهەشتی بەرین و سەبورى و دڵنەواییش بە خانەوادەو خزمان و هەموو لایەک ببەخشێت.
باڵیۆز د.محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی