رۆژنامەنووسێکی بەشی سۆشیال میدیای کوردستانی نوێ، بەتوێژینەوەیەک لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی "سۆسیال میدیا و كەلتوری بەكارهێنانی" بەشداری دەکات.
راوێژ کامەران، رۆژنامەنووس لە سۆشیال میدیای کوردستانی نوێ، بەتوێژینەوەیەک بەشداربوو لە كۆنفرانسی نێودەوڵەتی سۆسیال میدیا و كەلتوری بەكارهێنانی کە بە بەشداری زانکۆکانی میدلێكسی بەریتانی، سلێمانی، سەڵاحەدین، كۆڤێنتری بەریتانی، كوردستان، سۆران، پۆلۆتەكنیكی سلێمانی، كۆیە، گەرمیان، ئازادی ئێران سازکرابوو.
لە پانێڵی یەکەمی کۆنفرانسەکەدا، راوێژ کامەران وەک پانێڵیست توێژینەوەکەی بەناونیشانی (کاریگەری سۆشیال میدیا لەسەر بڕیاری کۆچکردنی نایاسایی گەنجانی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی ئەوروپا) پێشکەشکرد.
کۆنفرانسەکە بە ئامادەبوونی د.ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و پارێزگاری هەڵەبجە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و مامۆستایانی زانکۆ و توێژەران و هاووڵاتیان بەڕێوەچوو.