كۆمپانیای تێسلا-ی به‌ناوبانگی ئه‌مریكایی كه تایبه‌ته به درووستكردنی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی، بڕیاری دا 321 هه‌زار ئۆتۆمبێل له بازاڕه‌كانی ئه‌مریكادا بكشێنێته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی گرفتێك كه له گڵۆپه‌كانی دواوه واته له به‌گلاییتدا هه‌بوو.
پێشتر تێسلا 30 هه‌زار ئۆتۆمبێلی جۆری (تێسلای ئێكس)ی له بازاڕ كشانده‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه له ئێرباگی پێشه‌وه‌ی لای سه‌كندا هه‌بوو، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ئاستی پشكه‌كانی له بازاڕی جیهانیدا به رێژه‌ی %3 دابه‌زاند، كاریگه‌رییه‌كه‌ش به جۆرێك بوو كه له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا تێسلا دابه‌زینی ئاستی له‌و جۆره‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌دیبوو.
كۆمپانیای تێسلا رایگه‌یاند، هه‌وڵ ده‌دات كێشه‌ی به‌گلایه‌ته‌كانی چاره‌سه‌ر بكات و به‌وه‌ش دڵخۆشه كه هیچ راپۆرتێكی پێنه‌گه‌یشتووه كه به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌وه خه‌ڵكی تووشی رووداو هاتبن.
كێشه‌كه له‌وێوه ئاشكرا بوو، كه له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ردا هه‌ندێك له به‌كاربه‌ران سكاڵایان هه‌بوو له كارنه‌كردنی گڵۆپه‌كانی دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان، پسپۆڕانی كۆمپانیاكه‌ش دوای به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وت كه، راسته له هه‌ندێك دۆخدا لایته‌كانی دواوه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه، واته به‌گلایته‌كانی كار ناكەن، له‌به‌ر ئه‌وه به پێویستیان زانی ده‌ستبه‌جێ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له بازاڕ بكشێننه‌وه كه ئه‌و جۆره كێشه‌یه‌یان هه‌یه.