و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
به‌نواری فرۆشیارێكی ده‌ستگێڕ بوو له یه‌كێك له شارۆچه‌كانی هیندستان و له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌كه‌ی رۆژی 500 سه‌مبوسه‌ی ده‌فرۆشت، خه‌ڵكی ئه‌و شاره حه‌زیان له سه‌مبوسه‌كه‌ی بوو، بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ به‌رده‌وام كڕیاری خۆی هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كاتی ئاماده كردن و فرۆشتنیشدا گرنگی ده‌دا به پاكوخاوێنی و رۆن و كه‌ره‌سته‌ی كوالێتی به‌رزی به‌كار ده‌هێناو تاماوی به‌له‌زه‌تیشی بێبه‌رامبه‌ر ده‌دا به به‌كاربه‌رانی سه‌مبوسه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر سه‌مبوسه‌ش بمایه‌ته‌وه، هه‌مووی ده‌دا به خه‌ڵكی هه‌ژارو ئاژه‌ڵه به‌ره‌ڵاو سه‌مبوسه‌ی كۆنی نه‌ده‌فرۆشت به خه‌ڵك. به‌م ره‌فتاره‌ی ناو‌و ناوبانگی باشی په‌یدا كردبوو، له ماوه‌ی ئه‌و 30 ساڵه‌دا فرۆشی كه‌می نه‌كردبوو، داهاتی باشی هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه له توانایدا بوو خوێندن به كوڕه‌كه‌ی ته‌واو بكات و كوڕه‌كه‌ی له یه‌كێك له كۆلێجه به‌ناوبانگه‌كان ماسته‌ری له كارگێڕی كاردا هێنا.
پێشتر به ئاستێكی نزمی ده‌زانی
كوڕه‌كه‌ی ناوی رۆهیت بوو، ماسته‌ری كارگێڕی كاری ته‌واو كرد، به‌ڵام كارێكی گونجاوی ده‌ست نه‌كه‌وت و به ناچاری بیری له‌وه كرده‌وه گرنگی به پیشه‌كه‌ی باوكی بدات، هه‌رچه‌نده پێشتر هیچ به‌شداریی و هاوكارییه‌كی له پیشه‌كه‌ی باوكی‌دا نه‌كردبوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێی وابوو ئه‌و پیشه‌یه له ئاستێكی نزمدایه.
رۆهیت له كاتی خوێندنی ماسته‌ره‌كه‌یدا زۆر كتێبی له‌باره‌ی داكشانی ئابووری و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ئابووری خوێندبۆوه، به تایبه‌ت كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌لی كار‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری، له‌به‌ر ئه‌وه وای به‌باش زانی كه ده‌بێ ئامۆژگاری باوكی بكات و له مه‌ترسییه‌كانی داكشانی ئابووری و سیاسه‌تی فرۆشتنی سه‌مبوسه ئاگاداری بكاته‌وه، ئه‌وه بوو به باوكی وت: داكشانی ئابووری ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی فرۆشی سه‌مبوسه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته خۆی ئاماده بكات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی تا پارێزگاری له بڕی قازانج بكات.
باوكی به‌م هه‌نگاوه دڵخۆش بوو
به‌نواری دڵخۆش بوو به‌وه‌ی كه كوڕه‌كه‌ی شاره‌زایی زۆری هه‌یه له بازرگانی و كار‌و كارگێڕیداو گرنگی به كاره‌كه‌ی باوكیشی ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه گوێڕایه‌ڵی ئامۆژگارییه‌كانی بوو. بۆ رۆژی دواتر رۆهیت پێشنیازی كرد %20ی رۆنی كۆنی به‌كارهاتوو به‌كار بهێنرێته‌وه‌و %80ی رۆنی تازه بێت، كڕیاره‌كان هه‌ستیان به‌م گۆڕانكارییه نه‌كردو ئه‌و رۆژه 500 سه‌مبوسه فرۆشرا.
رۆهیت كه چاوی له‌و بڕه قازانجه بوو كه له دزینه‌وه‌ی رۆنه‌كه ده‌ستی ده‌كه‌وێت، بۆ رۆژی دواتر پێشنیازی كرد، به‌كارهێنانه‌وه‌ی رۆنه كۆن و به‌كارهاتووه‌كه بۆ %30 زیاد بكات و تاماوه بێبه‌رامبه‌ره‌كه‌ش (ساسی تایبەت بەو خواردنە) كه‌م بكاته‌وه، ئه‌و رۆژه ته‌نیا 400 سه‌مبوسه فرۆشراو ئه‌وه‌ی مایه‌وه درا به هه‌ژاره‌كان. له هه‌مان كاتدا به باوكیشی وت: ئه‌و داكشان ئابووریه‌ی پێشبینی كردبوو رووی دا‌و له‌مه‌ودوا پێویسته خه‌رجییه‌كان كه‌متر بكه‌نه‌وه‌و ئه‌و سه‌مبوسانه‌ی ده‌مێننه‌وه، نابێ زایه بكرێن، به‌ڵكو ده‌بێ بۆ رۆژی دواتر به نرخی سه‌مبوسه‌ی نوێ بفرۆشرێن، هه‌روه‌ها ده‌بێ به‌كارهێنانه‌وه‌ی بڕی رۆنی به‌كارهاتووش به‌رز بكرێته‌وه‌و له رۆژێكیشدا له 400 سه‌مبوسه زیاتر دروست نه‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌فیڕۆ نه‌چێت، ئه‌وه‌بوو بۆ رۆژی دواتر 400 سه‌مبوسه فرۆشراو رۆهیت به باوكی وت: پێویسته زیاتر ده‌ست به خه‌رجییه‌وه بگرن، باوكیشی پێی وت: تۆ خوێندووته‌و باشتری لێ ده‌زانیت.
به‌كارهێنانه‌وه‌ی رۆنی كۆن
بۆ رۆژی دواتر رۆهیت بڕیاری دا %50ی رۆنی كۆنی به‌كارهاتوو به‌كار بهێنێته‌وه، هه‌روه‌ها تاماوه به‌له‌زه‌ته‌كه‌ش له پێكهاته‌كاندا لابباتـ ئه‌و رۆژه 400 سه‌مبوسه دروست كرابوو، به‌ڵام ته‌نیا 200 سه‌مبوسه‌ی لێ فرۆشرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه حه‌زیان له تامه‌كه‌ی نه‌بوو.
لێره‌دا رۆهیت به باوكی وتی: پێشبینیم كردبوو كه داكشانی ئابووری و كه‌مبوونه‌وه‌ی فرۆش ده‌گاته ئه‌و راده‌یه، ئه‌وه پێشبینییه‌كه‌م هاته‌دی، له‌مه‌ودوا ئه‌و سه‌مبوسانه‌ی ده‌مێننه‌وه زایه‌ی ناكه‌ین، ئه‌و 200 دانه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ ماوه‌ته‌وه بۆ سبه‌ینێ دووباره سووری ده‌كه‌ینه‌وه‌و به خه‌ڵكی ده‌فرۆشین.
باوكه‌كه رازی بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی ماسته‌ری هه‌بوو له كارگێڕیی كاردا، رۆژی دواتر ته‌نیا 200 سه‌مبوسه‌یان دروست كرد‌و له‌گه‌ڵ 100 دانه له سه‌مبوسه كۆنه‌كه تێكه‌ڵیان كرد‌و خستیانه بازاڕه‌وه، رۆنی به‌كارهاتووشیان به رێژەی %50 به‌كار هێنایه‌وه، به‌ڵام ئه‌و رۆژه ته‌نیا 100 سه‌مبوسه‌یان فرۆشت.
پێی وابوو خه‌ڵك پاره‌یان پێنییه
رۆهیت به باوكی وت: ئه‌وه داكشانه ئابوورییه‌كه به ته‌واوی رووی داوه‌و خه‌ڵكی پاره‌یان پێ نییه تا سه‌مبوسه‌ی پێبكڕن، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له‌مه‌ودا ته‌نیا 100 سه‌مبوسه دروست بكه‌ین و له‌گه‌ڵ 100 دانه‌ی كۆن تێكه‌ڵی بكه‌ین و بیفرۆشین، له‌مه‌ودا ده‌سڕی كاغه‌زیش دانانێین بۆ خه‌ڵك، بۆ رۆژی دواتر وایان كرد‌و ته‌نیا 50 سه‌مبوسه فرۆشرا.
رۆهیت به باوكی وت: داكشانی ئابووری ته‌واو باڵی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا كێشاوه‌و خه‌ڵكی پاره‌یان پێ نییه خه‌رجی بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ده‌ست له‌م كاره هه‌ڵگرین و به دوای كارێكی دیكه‌دا بگه‌ڕێین.
به‌نواری خۆی پێنه‌گیراو تووڕه بوو، به كوڕه‌كه‌ی وت: نه‌مده‌زانی به ناوی ماسته‌ری كارگێڕیی كاره‌وه فێری فڕوفێڵتان ده‌كه‌ن، هه‌موو پاره‌كه‌م له‌ده‌ست چوو بۆ ئه‌وه‌ی تۆ ماسته‌ر بهێنیت، 30 ساڵه ئه‌م كاره ده‌كه‌م، هه‌رگیز تووشی داكشانی ئابووری نه‌بووم، به‌ڵام به‌هۆی چاوچنۆكی تۆوه تووشی بووم و كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری كاره‌كه بین، نه‌خێر واناكه‌ین، تۆ له كاره‌كه‌م بچۆ ده‌ره‌وه، خۆم وه‌ك جارانی لێده‌كه‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ كارێكیشت ده‌ست به‌كه‌وێت، ده‌توانی به‌كرێ قاپه‌كانم بۆ بشۆیت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه خاوه‌نی ماسته‌ریت له كارگێڕیدا، تاكه كارێك كه به كه‌ڵكی تۆ بێت قاپ شتنه.
گه‌ڕایه‌وه سه‌ر شێوازه كۆنه‌كه‌ی خۆی
له‌و رۆژه به دواوه به‌نواری ده‌ستی كرده‌وه به دروست كردنی سه‌مبوسه به هه‌مان شێوازه كۆنه‌كه‌ی خۆی، تا كاره‌كه‌ی ئه‌وه‌نده بره‌وی په‌یدا كرد، كه رۆژانه 600 سه‌مبوسه‌ی ده‌فرۆشت.
ئه‌م رووداوه ئه‌وه‌مان فێر ده‌كات كه داكشانی ئابووری هیچ نییه جگه له چاوچنۆكی به‌رپرسانی دارایی و حكومی و به‌رپرسانی باج كه هه‌میشه چاویان له‌سه‌ر زۆرترین قازانجه، ئه‌ویش له رێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی كوالێتی و هه‌ندێك ره‌فتاری نادادپه‌روه‌رانه‌وه، هه‌روه‌ها له رێگه‌ی هه‌ندێك كارمه‌ندی گه‌نده‌ڵ و كه‌مته‌رخه‌مه‌وه ئه‌و مه‌رامه‌یان بۆ ده‌چێته‌سه‌ر.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان