تەقینەوە لە دهۆک قوربانی لێکەوتەوە

10:43 - 2022-11-22
کوردستان
403 جار خوێندراوەتەوە

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی رایگەیاند:
بەداخەوە بەهۆی تەقینەوەی سەمونخانە و بینایەی بەشی ناوخۆیی لە شاری دهۆک
تیمەکانی فریاگوزاری خێرا و ژمارە 122ی تەندروستی دهۆک بەردەوامن لە وەرگرتن و گواستنەوەی برینداران بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن و نەخۆشخانەی سووتان.
بەپێی ئاماری سەرەتایی تەندروستی دهۆک تائێستا چوار گیان لەدەستدان و بیست و شەش بریندار گەیاندراوەتە نەخۆشخانە کە بەشێکیان باری تەندروستیان خراپە و پێشبینی بوونی بریندارانی دیکە دەکرێت
چاودێری دۆخی برینداران دەکەین و دەرەنجامی کۆتایی قوربانیان رایدەگەینین.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی
22 نۆڤێمبەر 2022

بابەتە پەیوەندیدارەکان