پەیامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران

12:26 - 2022-11-22
عیراق
352 جار خوێندراوەتەوە

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەوپەڕی نیگەرانی و خەمبارییەوە هەواڵی رووداوە خەمناکەکەی شاری دهۆکی خۆشەویستی پێگەیشت کە بەهۆی تەقینەوەی سیستمی غازەوە روویدا و ژمارەیەک قوربانی و برینداری لێکەوتەوە. سەرەخۆشی لە کەسوکار و خانەوادەی قوربانییەکان دەکەین خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین، لەخوای گەورە داواکارین شیفای بریندارەکان بدات. داواکارین دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم لەپێناوی روونەدانەوەی ئەمجۆرە رووداوە خەمناکانە کە ماوەیەکە بەهۆی سیستمی غازەوە روو دەدات، رێوشوێنی پێوسیت بگرنەبەر و پێداچوونەوەی تەواو بکرێ بە چۆنێتی کارکردن بە سیستمی غازی شل. هەروەها رۆڵی تیمەکانی فریاگوزاری و بەهاناوەچوون بەرز دەنرخێنین، کە ئازایانە ئەرکەکانیان چێبەجێ ئەکەن. فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان