شوکر فیتنە خەوتووە!!

04:06 - 2022-11-22
هەمەرەنگ
349 جار خوێندراوەتەوە

ئەختەبی بن عەوف زەماوەندی لەگەڵ كچێك كرد بە ناوی فتنە كە كچی بنەماڵەی ئەلئەرمەكییە بوو، ئەختەب وایدەزانی كچەكە زۆر جوانە بۆیە ناویان لێناوە فتنە، هاوكات تا كاتی مارەكردن و گواستنەوە ئەختەب فتنەی بە هیچ جۆرێك نەبینی،  بەڵام لە شەوی زەماوەندەكەیاندا ئەختەبی بن عەوف چووە لای بووكەخان تاوەكو دەموچاوی ببینێت، بەڵام جوانییەكەی هیچ وەكو ئەوە نەبوو كە ئەختەب بیری لێكربۆوە  تەواو بە پێچەوانەوە بوو، زاواش بە دڵی نەبوو، چونكە بووكە خان وەكو ئەوە نەبوو كە باس دەكرا،  لەو شەوەدا زاوا خۆی لە بووكە خان خافڵ كرد تاوەكو  خەوی لێبكەوێت و زاوا ژوورەكە جێبهێڵێت، پاش خەوتنی فتنە زاوا لە ژوورەكە دەرچوو رایکرد. دایكی بینی وتی كوڕی خۆم بۆ كوێ دەڕۆیت و بووك لە یەكەم رۆژی زەماوەندەكەتان جێیدەهێڵیت؟ ئەختەب لە وەڵامدا وتی فتنە خەوتووە و نەفرەت لەوەی کە خەبەری دەكاتەوە.
دیانا ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان