دزەکان بە پارەی خۆمان پیاوەتیمان لەگەڵ دەکەن!!

04:23 - 2022-11-22
هەمەرەنگ
306 جار خوێندراوەتەوە

 دزێك لەناو پاسێكی قەرەباڵەغدا جزدانی پارەی یەكێك لە نەفەرەکانی پاسەكە دەدزێت، کابرا لە كاتی داواكردنی كرێی پاسەكەدا لە لایەن شاگردی شۆفێرەكەوە، دەست دەکات بە گیرفانیدا تاكو جزدانەكەی دەربهێنێت و كرێی پاسەکە بدات، بەڵام  تووشی شۆك دەبێت چونكە كاتێك دەست دەکات بە گیرفانیدا دەزانێت جزدانەكەی دزراوە.
 ئاوڕێك لە شاگردەکە دەداتەوە، دەڵێت جزدانەكەم دزراوە یان لێم ون بووە با بۆت روونبكەمەوە شاگردەکە گاڵتەی بە قسەی پیاوەکە دێت و دەڵێت روونکردنەوەم ناوێ، كرێكەم بدەرێ، لەو كاتەدا دزەكە دەڵێت، من پارەكەی بۆ دەدەم كێشە نییە، پیاوەکە دەڵێت، ئەم دونیایە پڕە لە چاكەكار سوپاس بۆ خوا كە تۆی بۆ ناردم تا كرێكەم بۆ بدەیت چونكە من جزدانەكەم لێ ون بوو یان دزراوە نازانم، دزەكە دەڵێت عەیبە وا مەڵی ئێمە براین و یەك گیرفانین.
بەڵی لەو كاتەوە دزەكان دزیمان لێدەكەن و بە پارەی خۆمان یارمەتیمان دەدەن و ئێمە دەستخۆشیان لێدەكەین.
دیانا ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان