دواجار ئه‌دێڵ-ی گۆرانیبێژی به‌ریتانی ده‌ستی به ئاهه‌نگه‌كانی كرد له ویلایه‌تی لاس فیگاس له ئه‌مریكا، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك دوای خست.
یه‌كه‌م ئاهه‌نگی له‌سه‌ر سته‌یجی كۆشكی سیزار بوو كه جه‌ماوه‌رێكی بێ شومار ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی بوون كه له‌سه‌روو 4000 كه‌سه‌وه بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كوڕه 10 ساڵانه‌كه‌ی خۆشی له هۆڵه‌كه دانیشتبوو.
ئه‌م ئاهه‌نگه‌ی ئه‌دێڵ-ی 34 ساڵ زۆر جیاواز بوو، چونكه دوای پێنج ساڵ ئه‌مه یه‌كه‌م ئاهه‌نگی بوو به‌م شێوه به‌رفراوانه جه‌ماوه‌رێكی وا زۆر ئاماده بن، بۆیه یه‌كه‌م گۆرانی به فرمێسكی خۆشییه‌وه پێشكه‌شكرد، ئه‌مه‌ش وایكرد دوای ئاهه‌نگه‌كه، بڵێت: هه‌ستم كرد جارێكی تر له دایكبوومه‌ته‌وه، كاتێك ئه‌و جه‌ماوه‌ره زۆر و ئازیزانه‌م بینی، بۆیه سوپاس لاس فیگاس بۆ هه‌موو شتێك.
ئه‌دێڵ كه خاوه‌نی خه‌ڵاتی گرامی-یه، له ساڵی 2019 ته‌نیا یه‌ك رۆژ به‌ر له ده‌ستپێكردنی ئاهه‌نگه‌كه‌ی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی درا به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، ئه‌مه‌ش زۆر خه‌مباری كرد، به‌ڵام جارێكی تر به هه‌مان به‌ڵێنه‌وه گه‌ڕایه‌وه لاس فیگاس و خۆشیی بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه.
كۆمار عه‌لی