ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 24 / 11/ 2022 لە کاتێکدا هێزەکانمان لە ئەرکی رەسمی و راپەڕاندنی رێکارە یاسایی و ئەمنییەکانی خۆیاندا بوون لە بازگەی سلێمانی، دوو ئۆتۆمبێل خاڵی پشکینن دەبەزێنن و ھەڵدێن و رووبەڕووی ھێزەکانمان دەبنەوەو دوو کارمەندنی ئاسایش برینداردەکەن.
دوای گرتنەبەری رێکاری ئەمنی بەرامبەریان تۆمەتبارە ( تەقەکەرە) بە برینداری دەستگیردەکرێت و ئۆتۆمبێلەکەی ترشیان لەڕێڕەوی خۆی لادەدات و وەردەگەڕێت و تۆمەتباری دووەھەمیش دەستگیردەکرێت
دوای پشکنین دەرکەوت لەناو ئۆتۆمبێلی یەکێک لە تۆمەتبارە ھەڵھاتووەکاندا بارێکی چەک هەبووە ( 267) پارچە چەک، فیشەک و تەقەمەنی ) و بەنیاز بووە ھەڵبێت و خۆی لە یاسا دەربازبکات.
.
ئەم رووداوە رێڕەوی یاسایی خۆی وەرگرتووە و لێکۆڵینەوەی ورد لەو بارەیەوە دەستیپێکردووە.
بەپێی زانیارییەکان دەرکەوت تۆمەتباری لە یاسا ھەڵھاتوو کە بەبرینداری دەستگیرکراوە پێشتر داواکراوبووە لەلایەن دادگاوە
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی