هونەری پۆستەر

09:50 - 2022-04-06
دووتوێ
396 جار خوێندراوەتەوە

ستار كەریم*

پۆستەر خاوەنی مێژوویەكی دوورودرێژو دەوڵەمەندە، ئەو شتەی كە پۆستەرێك دەگۆڕێت بۆ كارێكی هونەریی ئەو فۆرمەیە كە كاریگەریی بەجێ دێڵێت، ئەو نەمرییەی پۆستەر وەك بەرهەمێكی هونەری لەگەڵا تێپەڕبوونی چەندەها ساڵی دوورودرێژ لە دروست بوونی لە شێوەكانی دیزاینی ئەوانەوە هەڵقوڵاوە. 
پۆستەرەكان وەك یەكێك لە پێشترین نموونەكانی هونەریی مۆدێرن و دیزاینی ئەم سەردەمە، بۆتە هەوینی ناسنامەی كۆمەڵگەی مرۆیی، لە سەر رووی پۆستەرەكان گۆڕاوە بە بەشێك لە زمانی كەلتووری نەتەوە گەلانی جیهان، لە ئەنجامدا دەتوانرێت بوترێت كە پۆستەر لە بەردەوامی كاریگەری خۆی, هەندێجار بۆ یەك رواڵەتی ناسراوی قوناغێكی زەمەنی دەگۆڕێت، نمایشكاری جوڵانەوەیەك و جۆش و خرۆش و ئارەزوومەندی و دڵگیری تەماشاچیانە. 
لە فۆتۆگرافییەوە هەتا وێنەسازی، شێوەیەكی هونەریی بە كار براوە لە دیزاینی ئەندازەیی (فرێم)، دەبوایە پەیوەست بە بابەتێك بێت كە لە كاریگەری ناخی بینەر و لەگەڵا ئەو دەبەستێتەوە، ئەو شێوەیە لە دیزاین پەیوەندی بە پۆستەرەوە هەیە, بۆ نموونە كاتێك كە نمایشگایەكی فۆتۆگرافی دەكرێتەوە، دەبێت پۆستەرەكە ناساندنی ناخی ئەو مەفهومە بێت كە ئەو نمایشگەیە بە وێنەكانی خۆی ئەوانە رادەگەیەنێت، هەمان كاری سەبارەت بە پۆستەری ئەلبوومە موزیكییەكان و كۆنسێرتەكان گرنگی پێدەدا، لەو جۆرە پۆستەرانەدا دیزاینەر بە شێوەیەكی گشتی سوود لە وێنەی گۆرانیبێژان یان ژەنیاران وەردەگرن بۆ دیزاینی پۆستەرەكانیان. 
بە هەرحاڵا بەهۆی هەمەڕەنگی شێوەكانی دیزاینی پۆستەر، لە نێوان هونەرمەندانی ئەم بەشە نەیتوانیووە ئەوە وەك یاسایەكی یەك لاییكەروە لە قەڵەم بدرێت، زۆربەی دیزاینەرانی پۆستەر ئیلهام لە ناوەرۆك و ناخی مەفهومی ئەو بابەتەی كە مەبەستی دیزاینەری پۆستەرەكەیە وەردەگرن، ئەو شێوەیە كە دیزاینەر بە لێكدانەوەی بینین لە بابەتەكە دەست پێدەكات هەتا بە سەرنجراكێشترین و واقیعیترین شێواز پۆستەرەكەی خۆی بەدی بهێنێت. 

 

فۆتۆ گرافی 

پۆستەر دەبێت واقیعێك كورت بكاتەوەو بە جوانییەكی بێ وێنە وێنەیەكی گەرم و گوڕ بگەیەنێت بە بینەر،
 ئەم دوو پۆستەرە لە دیزاینی (( ئەندریاس ئیحنیوس ))ە كە خەڵكی كۆپنهاگنە لە ساڵی 2006 دیزاینی كردووە، ئەم دوو پۆستەرەی بۆ پڕوپاگەندەی كۆمەڵێك مۆدێلی جلوبەرگی پایزی و زستانی بۆ ساڵی 2007 بۆ كۆمپانیای كۆنروك دیزاینی كردووە، ئیحنیوس پێشتریش چەند پۆستەرێكی بۆ كۆمەڵێك جلوبەرگی وەرزی دیزاین كردووەو، لەو پۆستەرانەدا بە شێوەیەكی كورت و پۆلێن كراو بۆ پڕوپاگەندەی ئەوە شتێكی داناوە كە كڕیارەكانی داوایان لێكردووە، ئەوەی كە لەویان داوا كرد دیزاینی پڕ لە جۆش و خرۆش و دڵگیر و فریودارو لە هەمانكاتدا گونجاو لەگەڵا بابەت و شێوەی سەرەكی، واتا پڕەپاگەندەی نمایشی مۆدێلی جلوبەرگە وەرزییەكان بوو، ئەو رای خۆی لە بارەی ئەو پۆستەرانە بەم جۆرە دەربڕیوە: (( شێوەی من لە دیزاینی ئەم پۆستەرانە خوڵقاندنی چەند فۆرمێكی ئینتزاعییە و بەبێ لێكدانەوەی دەق بوو )) لە دوایدا بەمجۆرە شێوەی دیزاینی خۆی باس دەكات كە  ((بەڵام شێوەی پڕ جوڵە و جۆش و خرۆش و چەندین رەنگی هەمەجۆر و بەهێزیش وەك خوڵقاندنی شێوەی كاتژمێرێك كە توانای گوێزانەوەی پڕ جووڵە و نا ئاسایی بووە لە نمایشكردنی جلوبەرگی كۆنروكدا دیزاینم كردووە،  بەهەمانشێوە ژمارەیەكی زۆری شێوەكان كە جیاواز و بەرجەستەبوونی ئەو كۆمەڵە جلوبەرگە لە دیدی بینەردا دەنوێنێ سیمبولی بووە و خستومەتە سەر ئەوانە، كاتێك كە پۆستەرێك بە رەگەزێكی گرافیكی دەخوڵقێت، دەتوانرێت ئەم فۆرمە هاوكات لەگەڵا وێنەیەك لە بەرهەمێكدا (لەم نموونەیە وێنەی جلوبەرگێكە) لە پاڵا یەكدا دادەنرێت و دیزانێكی كۆتایی بەدی دێنێت، پەڕاوی سادەو ئەو شێوەیەی كە بۆ چاپكردنی هەڵدەبژێردرێت، رۆحیەتێك و واتایەكی سادە و بێ مەسرەف دەداتە پۆستەرەكەو دەبێتە هۆی ئەوەی كە ئەو بەرهەمە خۆی بە دەربڕینی مەفهومی خۆیشی بەرامبەر بدوێنێ، لە ئەنجامدا ئەم دیزاینانە یان لە بڵاوكراوەكان چاپ دەكرێن یان وەك دیزانێك بۆ پڕوپاگەندەی بازرگانی نمایشگاكانی مۆدێل و هیتر سوودیان لێوەردەگیرێت،  پۆستەرە گرافیكییەكان لە پڕوپاگەندەی ئارمەكان و لۆگۆی دامەزراوەكان و كۆمپانیاكان، باشترین كاردانەوەی هەیە سەبارەت بە بابەتیتری پڕوپاگەندەیی، سەرەڕای ئەوە لە كاتی بەڕێوەچوونی نمایشەكان و پێشانگاكانی بازرگانی سەرنجی بینەر و كڕیار سەرقاڵا دەكات.

* میوزیكاری كۆچكردوو (ستار كەریم) ئەم كتێبەی لە زمانی فارسییەوە وەرگێڕابوو ناوەندی 7 رەنگە بەچاپی گەیاند لەبەر گرنگی بابەتەكە ئەم بەشەی لێ بڵاودەكەینەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان