زۆر جار دەڵێن پەتاتە بڕێكی زۆر لە نیشاستەی تێدایە، ئەمەش وایكردووە زیان بە تەندروستی مرۆڤ بگەیەنێت، هەروەها دەشڵێن هیچ پڕۆتینێكی تێدا نییە و كێش زیاد دەكات. بەڵام ئەم قسانە دوورن لە راستییەوە چونكە پەتاتە یەكێكە لە ژەمە سەرەكییەكانی نیوەی دانیشتوانی گۆی زەوی، هاوكات پەتاتە پڕە لە پڕۆتین و ڤیتامینی بەسوود بۆ مرۆڤ، لەبارەی سوود و زیانی هەموو جۆرە خۆراكێكەوە پێویستە گوێ كەسانی شارەزا بگرین لە بواری تەندروستی خۆراکدا، چونكە هەمیشە كەسانی پسپۆڕ پێمان دەڵێن كە چ شتێك سوود و زیانی هەیە بۆ تەندروستیمان.
دیانا ئەحمەد