هه‌ولێر: ره‌وه‌ست نه‌وزاد
پێش نیوه‌ڕۆی 19/11 له ساڵۆنی لاپه‌ڕه نۆی ناوه‌ندی هه‌ولێری مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی كۆڕێك بۆ نووسه‌ر و رۆشنبیر پێشڕه‌و سه‌ید برایم له‌ژێر ناونیشانی (كام سه‌رنجی ده‌ق ناسی، وه‌ڵامێكی لیكسیكۆنی بۆ د. سه‌روه‌ر عه‌بدوڵڵا له‌باره‌ی زه‌ینه‌ب خان)ه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆڕه‌كه‌دا پێشڕه‌و سه‌ید برایم باسی له لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆی كرد سه‌باره‌ت به‌شیعره‌كانی زه‌ینه‌ب خان و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و ژنه‌و شیعره‌كانی كرده‌وه كه خوشكی دڵداری شاعیر بووه و وتی : بابه‌تی كچه كورد زه‌ینه‌ب خان هه‌ر له‌و رۆژه‌ی عه‌بدوڵڵا زه‌نگه‌نه له كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی یادی سه‌د ساڵه‌ی دڵداری شاعیردا باسی كرد هه‌ستێكی به‌رزی وای دروستكرد وایلێكردین ئه‌گه‌ر به‌چه‌ندین نوسخه دیوانه‌كه‌ی هه‌بوایه ده‌كڕدرا پێموابێت به‌ر هه‌موو كه‌سێكیش نه‌كه‌وت كه كاك عه‌بدوڵڵاش باسی زه‌ینه‌ب خان و ماندوبوونی خۆی و پێداچوونه‌وه‌كه‌ی خۆی كرد.
وتیشی : دوای چاپكردنی دیوانه‌كه‌ی چه‌ند وتار و كتێبێك نووسران كه له‌وانه د. شوكریه ره‌سوڵ و محه‌مه‌د عارف و كه‌مال غه‌مبار كتێبیان ده‌ركرد هه‌روه‌ك چه‌ند كه‌سێك هه‌بوون گومانیان هه‌بوو زینه‌ب خان شیعری نووسێبێت و ده‌یانوت شیعره‌كانی هه‌مووی وه‌همن كه یه‌كێك له‌وانه مامۆستا سوداد بوو هه‌روه‌ك د. سه‌روه‌ر عه‌بدوڵڵاش به‌گومانه‌وه سه‌یری ئه‌و شیعرانه ده‌كات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بڕوا به‌وه ناكات هی زه‌ینه‌ب و ئه‌و سه‌رده‌مه بن كه ژیاوه، به‌ڵام من یه‌كێك بووم كه وه‌ڵامی ئه‌و دوو براده‌ره‌م دایه‌وه به‌تایبه‌تی د. سه‌روه‌ر كه وتارێكی نوسیوه زیاتر ئه‌كادیمیانه بوو باس له‌وه ده‌كات له ساڵه‌كانی بیست و سییه‌كان زه‌ینه‌ب هه‌ندێك وشه‌ی له شیعره‌كانیدا به‌كارهێناوه له فه‌رهه‌نگی كوردیدا نییه كه ئه‌و ده‌ڵێت لیكسیكۆن و ناڵێت فه‌رهه‌نگ یا ئه‌و زاراوانه‌ی به‌كارهاتوون له شیعره‌كان له‌وكاتدا نه‌بوون وه‌كو (وردبوونه‌وه، شووم، قوتابخانه، هیتر ) منیش دوای خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كان زیاتر له‌سه‌دا نه‌وه‌دی ئه‌و وشانه‌ی ئه‌و ده‌یڵێت من ده‌ڵێم نه‌خێر پێش زه‌ینه‌بیش به‌كارهاتووه به‌به‌ڵگه‌ی شیعرییه‌وه كه وشه‌ی واهه‌بووه خانه‌ی قوبادی به‌ر له‌دوو سه‌دو په‌نجا ساڵ له شیعره‌كانیدا به‌كاریهێناوه یا له شیعره‌كانی سه‌یدی هه‌ورامی و وه‌لی دێوانه و مه‌لای جه‌زیری و ئه‌حمه‌دی خانی‌دا هه‌بووه، بۆیه من له‌وه سه‌رم سوڕده‌مێنێت كه دكتۆر ئاگای له ئه‌ده‌بی كوردی نه‌بێت.
باسی له‌وه‌شكرد كه كاك سوداد ده‌ڵێت وشه‌ی (قوتابخانه) له‌وكاتدا به‌كارنه‌هاتووه و ته‌نیا (مه‌كته‌ب و مه‌دره‌سه و سوڵته‌خانه) هه‌بووه، به‌ڵام پیره‌مێردی شاعیر له ساڵی 1924 له شیعرێكیدا كه له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ئیسته‌نبوڵه‌وه كه ویستویه‌تی بێته‌وه كوردستان ئه‌و شیعره‌ی داناوه باسی قوتابخانه ده‌كات كه خوالێخۆشبوو ئومێد ئاشنا چاپیكردووه كه‌واته وشه‌ی قوتابخانه هه‌بووه كه پێشتریش به‌كارهاتووه و شتێكی نوێ نییه یا وشه‌ی (شووم) كه وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بیه كه ئێمه هه‌موو سه‌رچاوه‌كانمان له عه‌ره‌به‌وه وه‌رگرتووه كه وشه‌كه شتێك نییه بڵێی تازه بێت كه له قورئان و فه‌رموده‌كان و ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بیدا هه‌یه ئیتر به‌مانای ئه‌وه دێت له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌بووه كه ئه‌وه‌م پێ سه‌یره.
له‌باره‌ی وشه‌ی نه‌نگییه‌وه
پێشڕه‌و سه‌ید برایم ئاماژه‌ی به‌وشه‌یه‌كی تر كرد كه وشه‌ی (نه‌نگی) یه كه دیسان ئه‌و كه‌سه هه‌مان كێشه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵی و وتی : ده‌ڵێت ئه‌و وشه‌یه نوێیه و له‌حه‌فتاكان و هه‌شتاكانه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه كه من ده‌ڵێم له‌و كاته‌دا سه‌ریهه‌ڵنه‌داوه له‌زۆر شوێن به‌كارهاتووه له‌ساڵی 1958 كه زه‌ینه‌ب خان ئه‌و وشه‌یه‌ی به‌كارهێناوه، به‌ڵام پێشتر مه‌وله‌وی شاعیر به‌كارهێناوه كه له‌شیعرێك ده‌لێت:
بولبولی گوڵشه‌ن بێنام نه‌نگی
ته‌زره‌وی سه‌ر سه‌رو باخچه‌ی بێڕه‌نگی
وه‌لی دێوانه‌و پیره‌مێرد و خادیم هه‌ر هه‌مان شت به‌كاریان هێناوه كه زه‌ینه‌ب خان له‌گیرفانی خۆی نه‌یهێناوه و بڵێ ئه‌وه تازه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌گله‌یی نه‌بێت و پێیان ناخۆش نه‌بێت من پێموایه ئه‌و براده‌رانه رۆشنبیرییه‌كه‌یان هی ساڵه‌كانی شه‌سته‌كان بێت كه ده‌بێت ئه‌وان پێشتر ئاگاداری ئه‌و شیعرانه بن به‌تایبه‌تی مامۆستای زانكۆن و دكتۆرایان له ئه‌ده‌بی كوردی هه‌یه.
پێشڕه‌و باسی له كه‌سایه‌تی زه‌ینه‌ب خان‌یش كرد‌و وتی : زه‌ینه‌ب یه‌كێك بووه له‌و كه‌سه خوێنده‌وارانه‌ی كه به‌رده‌وام شتی خوێندۆته‌وه كه له‌وانه ئه‌مه‌ل سه‌عدی - یه ده‌ڵێت پلكم زه‌ینه‌ب هه‌موو جارێك كه یه‌كێك ده‌چووه به‌غدا پێان ده‌وت چیت بۆ بێنم ئه‌ویش ده‌یوت ته‌نیا كتێبم بۆ بێنه كه كتێبخانه‌یه‌كی گرنگی هه‌بووه مام جه‌لال كه هاوڕێی كوڕه‌كانی بوو باسی كتێبخانه‌كه‌ی ده‌كات یا مامۆستا عه‌بدولكه‌ریم شێخانی هاوڕێی منداڵه‌كانی بووه و به‌شه‌و رۆژ له‌ماڵی ئه‌وان ماوه‌ته‌وه باسی ئه‌وه ده‌كات كه زه‌ینه‌ب خان زوو زوو ده‌هات و ده‌یوت شیعرێكتان بۆ بخوێنمه‌وه.
موداخه‌له‌ی عه‌بدوڵڵا زه‌نگه‌نه
پاشان نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس عه‌بدوڵڵا زه‌نگه‌نه كه شیعره‌كانی زه‌ینه‌ب خانی له‌كتێبێكدا كۆكردۆته‌وه و چاپیكردووه و مشتومڕێكی زۆری نایه‌وه به‌گفتوگۆ به‌شداری له‌بابه‌تی كۆڕه‌كه كرد‌و وتی : كاكه سه‌روه‌ر ئه‌وه‌ی نووسیبووی نه‌مزانی بوو، به‌ڵام كاك سوداد له‌كۆڕێكدا ده‌رچووم به‌ره‌و رووم هات به‌شه‌رمه‌وه وتی مامۆستا شتێكی ئه‌وها هه‌یه من گومانێكم هه‌یه حه‌زده‌كه‌م له‌سه‌ری بنووسم ئه‌گه‌ر ده‌زانی هیچ له گۆڕێ‌دا نییه به‌ڵكو هه‌ندێك به‌رچاوم روون بكه‌یته‌وه تا نه‌ینووسم، منیش وتم كاره‌كانی من له‌وه‌ته‌ی چوومه‌ته ناو بواری نووسین و رۆژنامه‌وانی دژه ته‌وه‌رو دژه بۆچوونه كه كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌م بۆ هێنایه‌وه‌و وتم من نه لێكۆڵه‌رم نه دكتۆرم كابرایه‌كی نیمچه خوێنده‌وارم ئه‌وه بۆ خۆم ئه‌و كاره ده‌كه‌م ئه‌وه شانسی منه یا راستگۆیی منه ده‌بینم شته‌كانم دێنه به‌رده‌ست خه‌ڵكی تر كه پڕۆفیسۆریشن ناتوانن بیكه‌ن تكات لێده‌كه‌م قسه له‌وێ و له‌ولا به‌هه‌وادا مه‌ده‌و بڕۆ بینووسه، ئه‌ویش وتی تۆ پێتناخۆش نییه، منیش وتم نه‌خێر.
موداخه‌له‌ی مامۆستا مومتاز حه‌یده‌ری
دواتر نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسی گه‌وره‌ی كورد مومتاز حه‌یده‌ری به‌شداری له‌گفتوگۆكه‌ی ساڵۆنه‌كه له‌باره‌ی شیعره‌كانی زه‌ینه‌ب خان كرد‌و باسی له‌گرنگی كاره‌كه‌ی عه‌بدوڵڵا زه‌نگه‌نه بۆ كۆكردنه‌وه و چاپكردنی كتێبی شیعره‌كانی زه‌ینه‌ب خان كرد‌و وتی : من لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كم له‌زانكۆی كۆیه پێشكه‌ش كرد‌و به‌ر له‌هه‌موو شتێك داوام كرد په‌یكه‌رێكی تایبه‌تی بۆ عه‌بدوڵڵا زه‌نگه‌نه دروست بكرێت تا له‌ژیاندایه كه په‌یكه‌ره‌كه به‌و شێوه‌یه بێت كه كچه كورد زێنه‌ب خان نه‌وه‌ك زینه‌ب به‌ده‌ستی خۆی دیوانه‌كه‌ی بداته ده‌ست عه‌بدوڵڵا زه‌نگه‌نه.
وتیشی : عه‌بدوڵڵا زه‌نگه‌نه مرۆیه‌كی لێكۆڵه‌رو ساغكه‌ره‌وه‌یه‌كی بێوێنه‌ی ئه‌ده‌بیاتی كوردییه، بۆیه له‌و روانگه‌یه‌وه خۆی ماندوو كردووه و دیوانی كچه كوردی وه‌ده‌ستهێناوه كه ده‌ستكه‌وتێكی كلتوری نه‌ته‌وه‌ییمانه، بۆیه هیچ وشه‌یه‌كی په‌شیمانی به‌كارمه‌هێنن هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشیش له‌كاك پێشڕه‌و ده‌كه‌م كه زۆر به‌وردی به‌زمانی كوردی ده‌خوێنێته‌وه كه كورد ده‌مێكه ئه‌و وشه‌و زاراوانه‌ی به‌كارهێناوه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك نووسه‌رو رووناكبیرو ئه‌كادیمیه‌كانی ئێمه غافڵن له‌زمانی كوردی و نه‌چوونه‌ته قووڵایی گونده‌كانه‌وه به‌تایبه‌تی شاری كۆیه كه قوڵاییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵێك و گوند‌و شاعیر‌و نووسه‌ری لێیه.