ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
وا خه‌ریكه (بایت) كه پاره‌یه‌كی ئه‌له‌كترۆنییه جێگه‌ی دۆلار و یۆرۆ و یوان بگرێته‌وه، كه‌واته هه‌ندێك گۆڕانكاری مێژوویی له پاره‌دا به‌ڕێوه‌یه‌و خراپیش نییه. داهێنانی پاره گۆڕانكاریی ریشه‌یی له كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا دروست كرد، سه‌ره‌تا مرۆڤ له ئاڵوگۆڕی كاڵاوه ده‌ستیپێكرد، وه‌ك ده‌وترا گه‌نم به ترێ، یان هه‌ر كاڵایه‌كی دی، به‌ڵام ئه‌وه پاره بوو كه ده‌رفه‌تی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ره‌خساند، له‌نێوان ناوچه جیاجیاكانی سه‌ر زه‌ویدا، ته‌نانه‌ت له نێوان دوورترین شوێنه‌كانیشدا، چونكه پاره ئاسانكاری بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامان و داهات له نێوان شوێنه جیاجیاكاندا كرد، به‌ڵام به درێژایی مێژووش پاره هۆكار بووه بۆ چاوچنۆكی و هه‌وڵدان بۆ دزینی.
ئه‌مڕۆ پاره له‌سه‌ر لێواری گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌یه، ره‌نگه ئه‌م گۆڕانكارییه بنه‌ماو شێوازی چالاكییه بانكی و داراییه‌كان و بونیاده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ش بگۆڕێت، له هه‌موو گرنگتر ئه‌وه‌یه، سه‌رده‌می پاره‌ی ماددی و به‌رجه‌سته له كۆتایی نزیك بۆته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌و وڵاتانه‌ش كه داهاتی مامناوه‌ندیان هه‌یه‌و زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند نین، ئێستا سه‌رده‌می دراوی ژماره‌یی، یان دراوی دیجیتاڵی ده‌ستی پێكردووه، بڵاوبوونه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتاڵیش پاڵنه‌رێكی به‌هێزه‌و وا ده‌كت داهێنانی نوێ بكرێت له بواره‌كه‌داو هه‌لی كاری نوێش فه‌راهه‌م ده‌كات، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌گه‌رێكیش هه‌یه بۆ چڕبوونه‌وه‌ی سه‌رمایه و هێزی ئابووری له خاڵێكی دیاریكراوداو رێگه‌ش خۆش بكات بۆ ده‌ستێوه‌ردانی حكومه‌ت و كۆمپانیاكان له كاروباری دارایی و تاكه‌كه‌سیدا.
ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌م جۆره دراوه له كاتی قه‌یران و ئاڵۆزییه ئابوورییه‌كاندا به‌شێك له متمانه‌ی له‌ده‌ست بدات، ئه‌و كاته كارده‌كاته سه‌ر پڕۆسه‌ی پاره‌دان و به‌بێ سیستمی پاره‌دانیش پێشكه‌وتوترین ئابووری كوت‌وپڕ له‌كار ده‌كه‌وێ.
بانكه باوه‌كان رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ ده‌بنه‌وه
له‌مه‌ودوا بانكه باوه‌كان، به تایبه‌تیش بانكه بازرگانییه‌كان، رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ ده‌بنه‌وه له شێوازی كاركردنیاندا، ئه‌ویش به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنه‌لۆژیاوه، وه‌ك ده‌ركه‌وتنی بانكه ئه‌له‌كترۆنییه‌كان كه له توانایاندا هه‌یه ده‌ستیان به زۆرترین به‌كاربه‌ر رابگات، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتنی سایت و پێگه ئه‌له‌كترۆنییه‌كان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت وه‌ك بانكی (Prosper)، كه له توانایدا هه‌یه به‌كاربه‌ران به گشتی، واته هه‌ردوو لایه‌نی پاشه‌كه‌وتكه‌ران و قه‌رزپێده‌ره‌كان به‌یه‌ك بگه‌یه‌نێت، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كردووه سایته ئه‌له‌كترۆنییه‌كان كێبڕكێی بواری دارایی زیاتر‌و توندتر بكه‌ن، هانی داهێنانی زیاتریش بده‌ن و خه‌رجیش كه‌مبكه‌نه‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ش پاشه‌كه‌وتكه‌ران هه‌لی باشتریان ده‌ستده‌كه‌وێت بۆ گه‌یشتن به زۆرترین داهات، خاوه‌نكاره بچكۆله‌كانیش ده‌رفه‌تی له‌باریان ده‌بێت بۆ ده‌ستكه‌وتنی قه‌زر، كه وه‌كو بانكه باوه‌كان كۆت و به‌ندی زۆریان ناخرێته‌سه‌ر، له هه‌مان كاتدا پرۆسه‌ی پاره‌دان و حه‌واڵه‌كردنی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیش هه‌رزانترو خێراتر ده‌بێت.
نرخی ناجێگیر رێگره له‌به‌رده‌م ئاڵوگۆڕدا
پاره‌ی ئه‌له‌كترۆنی له بابه‌تی بیتكۆین هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كه په‌یدا بوو، شۆڕشێكی له بواری پاره‌دان و حه‌واڵه‌كردندا به‌رپاكرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره پاره‌یه له مامه‌ڵه‌كانیدا پشت به پاره‌ی وشكه، واته پاره‌ی نه‌ختی بانكه‌كان نابه‌ستێ، یان پێویستی به لایه‌نی سێیه‌م نییه تا ببێته پردی په‌یوه‌ندی وه‌كو بانكه بازرگانییه‌كان و كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به كریدت كارد، چۆنكه ئه‌و شێوازه باوه‌ی مامه‌ڵه‌كردن به پاره‌وه ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی كارایی و خه‌رجیی زیاتر، به‌ڵام نرخی ناجێگیری دراوی ئه‌له‌كترۆنی و سنوورداربوونی قه‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كانی و خایاندنی كاتێكی زۆر له كاتی جێبه‌جێ كردنی مامه‌ڵه‌كانیدا، وایانكرد گونجاو نه‌بێت بۆ ئاڵوگۆڕ.
ئێستا دراوی ئه‌له‌كترۆنی دیكه داهاتووه كه به دراوی ئه‌له‌كترۆنی جێگیر ناسراوه (stablecoins)، ئه‌م جۆره‌یان كاراتره له پرۆسه‌ی پاره‌داندا، زۆربه‌ی ئه‌م جۆره دراوانه‌ش به‌هاكه‌یان به پاڵپشتی پاره‌و قه‌واڵه‌كانی بانكه ناوه‌ندییه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرێت، واته سه‌رچاوه‌ی به‌های ئه‌م جۆره دراوانه هه‌ر پاره‌و سه‌نه‌داتی ناو بانكه‌كانه، به‌ڵام به‌هۆی سیستمی بلۆك چه‌ین-ه‌وه كه سیستمێكی نوێی ئه‌له‌كترۆنییه، كاریگه‌ری دوور مه‌ودا له‌سه‌ر ژیانی خێزان، كۆمپانیاكان، وه‌به‌رهێنه‌ران و ته‌نانه‌ت بانكه ناوه‌ندییه‌كان و حكومه‌ته‌كانیش دروست ده‌كات، هه‌ر ئه‌و ته‌كنیكه نوێیه‌ش وا ده‌كات موڵكایه‌تی پارێزراو بێت، به تایبه‌ت كه سه‌روه‌ت و سامان ده‌بێته سامانێكی دیجیتاڵی و هه‌موو شتێك ده‌به‌سترێته‌وه به چه‌ند كۆدێكه‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری ناكرێت.
په‌رده له‌سه‌ر ئابوورییه بنسێبه‌ره‌كان هه‌ڵده‌ماڵێ
تا ئێره ئه‌وه‌ی روو ده‌دات له داهێنانی دراوی ئه‌له‌كترۆنی و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ئابووری به به‌ره‌وپێشچوونی بواری زانستی ته‌كنه‌لۆجیاو ئابووری داده‌نرێت، به‌ڵام بانكه ناوه‌ندییه‌كان نیگه‌رانیی خۆیان ناشارنه‌وه له‌وه‌ی كه ره‌نگه دراوه ئه‌له‌كترۆنییه‌كان به جێگیر‌و ناجێگیره‌كانیشییه‌وه كاریگه‌ری خراپی هه‌بێت له‌سه‌ر سه‌قامگیریی دارایی و ئابووری، به تایبه‌تیش ئه‌و كاته‌ی كه دراوی ئه‌له‌كترۆنی جێگه‌ی پاره‌ی باو واته دۆلار‌و هاوشێوه‌كانی ده‌گرێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌م جۆره دراوه له كاتی قه‌یران و ئاڵۆزییه ئابوورییه‌كاندا به‌شێك له متمانه‌ی له‌ده‌ست بدات، ئه‌و كاته كارده‌كاته سه‌ر پرۆسه‌ی پاره‌دان و به‌بێ سیستمی پاره‌دانیش كار به‌ڕێوه ناچێت و پێشكه‌وتوترین ئابووریش بێت، كوت‌وپڕ ده‌وه‌ستێ و له‌كار ده‌كه‌وێ.
یه‌كێك له گرنگییه‌كانی دراوی دیجیتاڵی كه له‌لایه‌ن بانكه ناوه‌ندییه‌كانه‌وه ده‌رده‌چێت ئه‌وه‌یه كه چالاكی دارایی ناڕه‌واو خراپی پێناكرێت، وه‌ك كڕین و فرۆشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، سپیكردنه‌وه‌ی پاره و كاری تیرۆریستی كه ئه‌مانه زیاتر به پاره‌یه‌ك كار ده‌كه‌ن كه سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌ناسراو بێت، جگه له‌وه‌ش ئه‌م جۆره دراوه زۆر له ئابوورییه بنسێبه‌ره‌كان هان ده‌دات، خۆیان ده‌رخه‌ن و تێكه‌ڵی چالاكییه ئابوورییه ره‌سمییه‌كان ببن، ئه‌و كاته‌ش ناتوانن خۆیان له باج بدزنه‌وه.
لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن
بابه‌تی دراوی ئه‌له‌كترۆنی بابه‌تێكی نوێیه‌و قسه‌ی زۆر له‌سه‌ر ده‌كرێت، هێشتا له سه‌ره‌تای گه‌ڵاڵه‌بووندایه‌و به ته‌واوی جێكه‌وته نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه بیروڕای جیاجیاشی له‌سه‌ره، لایه‌نگرانی دراوی ئه‌له‌كترۆنی پێیان وایه له چه‌ند ساڵی داهاتوودا جێگه‌ی دۆلار‌و دراوی باو ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌وه گۆڕانكارییه‌كی حه‌تمییه، ره‌خنه‌گرانیش هێشتا به گومانه‌وه ده‌ڕواننه بابه‌ته‌كه‌و دڵنیا نین له‌وه‌ی سیستمی ئابووری به‌هۆی ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی ته‌كنه‌لۆجیاوه چی به‌سه‌ر دێت، هه‌ر بۆیه له ئێستاوه ده‌یان سه‌نته‌ری توێژینه‌وه ساڵانه سه‌رقاڵی توێژینه‌وه‌و به‌دواداچوونن بۆ بابه‌ته‌كه‌و له سوودو زیانه‌كانی ده‌كۆڵنه‌وه.
سه‌رچاوه:
مجلة التمویل والتنمیة