شه‌هید وه‌زیر عه‌بدولڕه‌زاق خالید، ساڵی 1987 له خێزانێكی نیشتمانپه‌روه‌ری هۆزی هه‌ركی له گوندی (قه‌ریه‌تاخ)ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر له دایكبووه، هه‌ر له‌منداڵییه‌وه ئاواته‌خوازبووه ببێته پێشمه‌رگه و به‌رگری له خاك و نیشتمان بكات.
له روخانی رژێمی به‌عس بوو ه‌به پێشمه‌رگه له ساڵی 2003 و له‌گه‌ڵ پۆلێك له پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی له هۆزی هه‌ركی به‌شدار ده‌بێت له پڕۆسه‌ی ئازادكردنی شاری موسڵ و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی باره‌گای فه‌رعی شیمالی كه بنكه‌یه‌كی رژێم بوو و دواتر كرایه باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی 7ی یه‌كێتی له‌موسڵ و شه‌هید وه‌زیریش له‌و باره‌گایه و له له‌شكری تایبه‌تی هه‌ركی پێشمه‌رگه ده‌بێت.
پێشمه‌رگه‌یه‌كی خه‌مخۆر وئازاو چاونه‌ترس بووه و به‌شداری له چه‌ندین چالاكی سه‌ربازیدا كردووه دژبه تیرۆرستان له‌ناو سه‌نته‌ری موسل، كه مه‌به‌ست لێی پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتیانی شاری موسڵ بووه.
به‌داخه‌وه، له رۆژی 15/8/2006 بارهه‌ڵگرێكی بۆمبڕێژكراو به دوو خۆكوژه‌وه خۆی ده‌كێشیت به‌ناو باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و شه‌هید وه‌زیر هه‌ركی وچه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی تر شه‌هید ده‌بن و چه‌ندانی تریش بریندار ده‌بن.
له‌و ته‌قینه‌وه‌یه باره‌گای موسڵدا هۆزی هه‌ركی قوربانی زۆری‌دا و چه‌ند شه‌هید وبریندار له‌و هۆزه‌بوون.
هه‌ركییه‌كان هه‌میشه له ریزی پێشه‌وه‌ن بۆ پاراستنی خاكی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به درێژایی 30 ساڵی رابردوو شه‌هید و قوربانی زۆریانداوه له پێناو خاكی كوردستان و پاراستنی پێگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سنووره‌كانی بادینان و هه‌ولێر.
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید